وێنه:یانه‌ی سلێمانی له كوڕان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كچان بوونه پاڵه‌وانی تێنسی سەرمێزی عێراق

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق له‌شاری سلێمانی كۆتایی هات و یانه‌كانی سلێمانی گه‌وره‌یی خۆیان پیشانی سه‌رجه‌م یانه‌كانی عێراقدا.
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسانی حزبی، كۆتایی به ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه هات و یانه‌ی سلێمانی جارێكی‌تر گه‌وره‌ی خۆی پیشانی سه‌رجه‌م یانه‌كاندا و بۆ 13جار له‌مێژوویدا بووه پاڵه‌وان، هه‌روه‌ها كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش بۆ دووه‌مجار له مێژووی خۆیدا جامی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
له كوڕاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م ئاستبه‌رزی یانه‌كانی شاری سلێمانی و توانییان هه‌ر سێ پله‌كه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م داگیر بكه‌ن.
یانه‌ی سلێمانی له رۆژی كۆتاییدا به‌بێ هیچ ركابه‌رییه‌ك و ململانێیه‌ك توانی به ئاسانی له سه‌ناعه‌ی ركابه‌ری بباته‌وه به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به‌بێ یاریكردن یاریه‌كه‌ی به براوه به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه كاتێك یانه‌ی توز كشایه‌وه، یانه‌ی برایه‌تیش توانی له پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاستێكی به‌هێز پیشان بدات، هه‌رچه‌نده له یاری كۆتایی (1-3)كۆمه‌ڵه دۆڕا، به‌ڵام توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
له كچانیشدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به‌بێ دۆڕاندن و به‌ئاستێكی به‌رزو به‌هێزه‌وه ببێته پاڵه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتاییدا دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له گازی باشووری برده‌وه و بۆ دووه‌مجار بووه پاڵه‌وان.
یانه‌ی جه‌یش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا كاتێك له یانه‌ی ئاشتی برده‌وه به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر.
هه‌ریەك راهێنه‌ر و یاریزانانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی شاری سلێمانی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن كه زۆر خۆشحاڵن به‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌نده بوونه پاڵه‌وانیش، به‌ڵام نایشارنه‌وه كه ئامانجیان زیاتر پیشاندانی ئاستێكی به‌هێزتربووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن کە له‌م بارودۆخه‌دا به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئه‌نجامانه زۆر به گرنگ ده‌زانن و ئه‌ركیان قورستره بۆ داهاتوو كه ده‌بنه نوێنه‌ری یانه‌كانی عیرَاق له پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب له وڵاتی لوبنان.
دوای كۆتای هاتنی یارییه‌كانی خوله‌كه له‌لایه‌ن میوانان و به‌رپرسانی ئاماده‌بووی خوله‌كه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانان و راهێنه‌ران و راهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









