پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN-بڕیار محەمەد
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت: “هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمانی کوردستان هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، چونکە ئەو بابەتانەی ئەو باسی دەکات دەمێکە لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە”.
ئیسماعیل عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “بڕیارە رۆژی دووشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەداخەوە هاتنی ئەو هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و ئەو بابەتانەی ئەویش باسی دەکات دەمێکە لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، نەک ئێمەی پەرلەمانتاران بەڵکو هەموو هاووڵاتییەک ئەو زانیاریانەی سەرۆکی حکومەت باسی دەکات دەیزانێت”.
وتیشی: “هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمانی کوردستان هیچ لە هەڵوێستی ئێمە ناگۆڕێت کە لە رابردوو واژوومان بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کردوە، هیوادارین سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بابەتەکان تێکەڵاوی یەکتر نەکات”.
بڕیار وایە رۆژی دووشەممە کاتژمێر 10 پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەشداری مسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ئاوات شێخ جەناب ئەنجام بدات و بۆ خستنەڕووی راپۆرتی چاکسازی و دۆخی دارایی کوردستان و چۆنیەتی دەربازبوون لەو قەیرانانە تاوتوێ بکەن .
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









