“له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان دووجار زهرەرمهند ده‌بێت”

هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى كێشه‌و گرفته‌كان و په‌رته‌وازه‌یى كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كان بارودۆخى كورد باش نییه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش پێى وایه كورد دووجار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
له ئێستادا له عێراق له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت. كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ستداوه و تووشى چه‌ندین گرفت بووه‌ته‌وه له‌وانه ته‌عریب كردن و داگیركردنى زه‌وى و زار‌و گرفتى ئه‌منى كه به‌هۆیانه‌وه به هه‌زار خێزان كۆچیان كردووه.
جه‌مال شوكر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى عێراق له كه‌ركووك به SNNى راگه‌یاند: ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا هه‌یه له رووى كێشه‌و گرفته‌كان له سنوورى كه‌ركووك بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد باش نابێت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به تایبه‌تى كێشه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان.
وتیشى، “كێشه گه‌لێكى زۆر هه‌یه له سنوورى كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له رووى داگیركردنى زه‌وى زارى كورد و پرۆسه‌ى ته‌عریب كردنه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌كو هێزه ئه‌منییه‌كانیش كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه جگه له شێوازێكى گشتى ڕه‌نگه له‌ئاستى ئه‌فسه‌رو تاكه كه‌سیش به‌ربه‌ست دروست بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رى كورد”.
جه‌مال شوكر راشیگه‌یاند، “پێویسته ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت یان بارودۆخه‌كه باشتر لێكبدرێته‌وه و رێكبخرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كورد له نێو ئه‌و گرفت و هێزه‌ى له‌به‌رامبه‌ریدا هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى تر بتوانێت كێبڕكێ بكات و ده‌نگى خۆى به‌ده‌ستبهێنێت”.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN بارودۆخى كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كه به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌منى فشارى عه‌ره‌بى هاورده كه هێزه عێراقییه‌كانیش پشتیوانیان ده‌كه‌ن له سنوورى خانه‌قین زیاتر له دوو هه‌زار و 500 خێزان كۆچیان كردووه و نزیكه‌ى 40 گوندى كورد چۆڵبوون. له سنوورى خورماتوو له دواى رووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه زیاتر له 12 هه‌زار كوردى خورماتوو نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه، له سنوورى كه‌ركووكیش زۆربه‌ى كادره حزبییه‌كان و كارمه‌ندانى ئاسایش و پێشمه‌رگه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه هه‌رچه‌نده ئامارى ته‌واو به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام قهربارهى كۆچى كورد له كه‌ركووك له ناوچه‌كانى تر زۆر زیاتره.
شێركۆ میروه‌یس، له ئاستى عێراق یه‌كێك له داوكارییهكان داواكردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بووه به شێوه‌یه‌كی پاك و بێ لایه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆنترۆڵى چه‌ك بكرێت و لایه‌نى ئه‌منى به ته‌واوى له ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت، به بێ كۆنترۆڵكردنى چه‌ك مه‌حاڵه كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان یان رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى بێ ده‌ست تێوه‌ردان.
وتیشى، “بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بارودۆخى ئێستا كاریگه‌رى هه‌یه، بۆیه هه‌ڵبژاردن به‌و بارودۆخه‌ى عێراق له ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕێت نه كورد نه لایه‌نه‌كانى دیكه له سوونه و به‌شێك له شیعه‌ش تێدا سه‌ركه‌وتوو نابن و بۆ كورد دووجار زیانى ده‌بێت، چونكه هه‌ڵبژاردن بۆ كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌نها به ده‌ستهێنانى كورسى نییه به‌ڵكو كورد پێویستى به سه‌نگ و پێگه‌ى خۆى هه‌یه”.
باسیشى له‌وه‌شكرد، “له‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ى ئێستا كورد پێیدا تێده‌په‌ڕێت چى په‌یوه‌ندى به‌ناوخۆ یان به ده‌ره‌وه هه‌بێت كورد زه‌ره‌مه‌ندى گه‌وره ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌ى باش نابینێت به تایبه‌تى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه پرسێكى گرنگه، كورد له رووى پێگه‌وه له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ى گه‌وره ده‌كات”.
شێركۆ میروه‌یس سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا كورد رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ى كورد زه‌ره‌رى گه‌وره نه‌كات پێویسته له ناوچانه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شدارى بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه پهتهوازهیى بوونى لایه‌نه‌كان بۆ كورد به زیان ده‌شكێته‌وه.
گرفتى كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له ئێستادا بریتییه له هێرشى چه‌كدارانى داعش و داگیركردنى زه‌وى و زاره‌كانیان له لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كانه‌وه كه له سه‌رده‌مى به‌عس له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه جێگیركران. نه‌بوونى پێشمه‌رگه‌و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى له‌و سنوورانه كوردى په‌راوێزخستووه به تایبه‌تى له گونده‌كان هاووڵاتیان ناپارێزرێن و به ئاشكراش به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌و كشتوكاڵیان ده‌سوتێندرێت و تا ئێستا به سه‌دان كه‌سیان لێكوژراوه.
خراپى بارودۆخى ئه‌منى و سیاسى كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان واده‌كات له داهاتوودا له هه‌ڵبژاردنه‌كان زیانى گه‌وره‌ى به‌ربكه‌وێت به تایبه‌تى ركابه‌ره‌كانى له عه‌ره‌ب و توركمانیش خاوه‌ن هێزى سه‌ربازى و پێگه‌ى سیاسین و كوردیش له ناوخۆیدا په‌رته‌وازه‌یه به شێوه‌یه‌ك لایه‌نه‌كان زۆر له یه‌ك دوركه‌وتونه‌ته‌وه و حزبێكى وه‌كو پارتی دیمو‌كراتى كوردستانیش ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئه‌مه وێڕاى بێ ئومێدى هاووڵاتیان له ناوچه‌كه‌دا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









