ژمارەیەک بڕیار لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی چەمچەماڵ دەرکران

چەمچەماڵ
SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاشکرایکرد لەسەر داواکاری ئێمە ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ژمارەیەک فەرمانی وزاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی قەزاکەمان دەرچوون، بەهیواین بەزوویی بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی راگەیاند: بە مەبەستی خستنەڕووی داواکاری و پێداویستییەکانی سنوورەکەمان لە سەرەتای ئەم مانگەوە سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی چەمچەماڵی کرد ئێمەش لە یاداشتێکدا داواکارییەکانمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد، بەتایبەت لەبارەی کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەژێر رۆشنایی داواکاری و یاداشتەکانی ئێمەدا، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک بڕیاری وزاری لەبەرژەوەندی هاووڵاتییانی سنوورەکە دەرکرد، کە بریتین لە کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و کردنەوەی بنکەی پۆلیسی شارەوانی و هێنانەکایەی بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی لە چەمچەماڵ و بەستنەوەی بنکەکانی ناحیەکان بەو بەشەوە.
قایمقامی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو: هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە بە خەرجکردنی بڕی 49 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی بینای نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانی دانانی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەرچووە، هەر ئەمڕۆ کۆمەڵێک پێداویستی بۆ نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ دابینکرا، ئوێدەوارین لە زووترین کاتدا کاروبارەکانی تایبەت بە کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ بەکۆتابێت و بەڕووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









