رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت: ئه‌گه‌ر خه‌ڵك رازى بێت ئێمه‌ش رازین

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شدارى تیمى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN – عه‌لى حه‌مه سه‌عید
ئه‌مڕۆ تیمى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد، له‌لایه‌ن 98 په‌رله‌مانتاره‌وه پرسیارییان ئاراسته‌كرا له‌باره‌ى دۆخى دارایی و سیاسى هه‌رێم، به‌ڵام بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر وه‌ڵامى تیمى حكومه‌ت هه‌یه.
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى وه‌ڵامى تیمى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ پرسیارى په‌رله‌مانتاره‌كان به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه ئه‌مڕۆ پرسیارى هاووڵاتییانمان له تیمى حكومه‌ت كرد، له‌به‌ر ئه‌وه من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خه‌ڵك رازییه به‌و وه‌ڵامانه‌ى كه تیمه‌كه هه‌یانبوو ئێمه‌ش رازین”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند پێت وایه دانیشتنه‌كه دۆخى دارایی هاووڵاتییانى هه‌رێم ده‌گۆڕێت؟ ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “به‌ڕاى من ئه‌م دانیشتنه هیچ له دۆخى دارایی هاووڵاتییان ناگۆڕێت، چونكه سه‌رۆكى حكومه‌ت زۆر به‌ڕوونى وتى: ئه‌گه‌ر پاره هه‌بێت دابه‌شى ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌شبێت دابه‌شى ناكه‌ین، ئه‌مه‌ش واته ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه ناگۆڕێت”.
رووپاك ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ كه ئۆپۆزسیۆنه ره‌خنه‌ى تووند ده‌گرێت له وه‌ڵامى تیمى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ SNN ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “به‌ڕاستى چاوه‌ڕوانى شتى زیاترم ده‌كرد، ئه‌و وهڵامانهشى كه تیمى حكومه‌تى هه‌رێم دایه‌وه، نه بۆ هاووڵاتییان و نه بۆ په‌رله‌مانتاران باوه‌ڕپێكراو نه‌بوو، چونكه من پێموایه حكومه‌تدارى به‌پێ پلان ناكرێت، له‌كوێى دوونیان هه‌بووه بڵێیت ئه‌گه‌ر پاره هه‌بوو مووچه ئه‌ده‌ین ئه‌گه‌ر نه‌بوو دابه‌شى ناكه‌ین”.
له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان بۆ وه‌ڵامى تیمى حكومه‌ت رووپاك ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌ت نییه‌تى چاكسازى نییه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا كات به‌ڕێكردنه، خۆشى ئه‌گه‌ر ئه‌و نییهتهى هه‌بووایه له یه‌ك دوو مانگى رابردوودا ده‌رده‌كه‌وت”.
سالار مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى پێشووى فراكسیۆنى سه‌وز بۆچوونى جیاوازه له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه و له‌و باره‌یه‌وه له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى: “دانیشتنەکەی پەرلەمان پۆزەتڤ بوو، کەمترین موزایەدە لە پەرلەمان کرا، زۆرترین کێشەی خەڵک خرایەڕوو، پەرلەمانتاران قسەی دڵی خەڵک و خۆیان کرد، حکومەتیش گرفتەکانی خۆیان خستەبەردەم پەرلەمان، ئەم دانیشتنە تەلیسمی ساردی نێوان حکومەت و پەرلەمانی تائاستێک رەواندەوە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوو له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “هیوادارم دانیشتنی لێپرسینەوە لە حکومەت لەئایندەدا ئەنجام بدرێت. پرسی لێپرسینەوە پرسێکی پەیڕەویی و ئاساییە. حکومەت دەتوانێ سوود لە تەرحی پەرلەمان و قوەتی پەرلەمان وەربگرێت بۆ چاکسازیی و رووبەڕووبوونەوەی ناوەندەکانی نفوزی دەرەوەی حکومەت، حکومەت دانی نا بە بوونی گەندەڵی بەتایبەتی لە دەروازە سنووریەکان، ئەم بابەتە پێویستە زۆرتر بەدواداچوونی پەرلەمانی بۆ بکرێت و داواکاری گشتی رۆڵی خۆیان ببینن بۆ جوڵاندنی سکاڵا‌و داکۆکی لە مافی گشتی”.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا سالار مه‌حمود ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو :”پەرلەمانێکی بەهێز حکومەت بەهێز دەکات، بە پێچەوانەوە پەرلەمانێکی لاواز رۆڵی حکومەتیش لاواز دەکات”.
ئه‌مڕۆ تیمى حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانتارانى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر به‌بێ دابڕان گفتوگۆیان كرد و گرنگترین ئه‌ندامه‌كانى تیمى حكومه‌تى هه‌رێم پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم و ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌ڵامى 450 پرسیارى 98 په‌رله‌مانتاریان دایه‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









