
کایلی ماکینانی وتەبێژی کۆشکی سپی
SNN
دوای بڵاوبوونەوەی پەتاکە بەناو دامەزراوە باڵاکانی ئەمریکادا کایلی ماکینانی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە”.
ماکینانی لە بەیاننامەیەکی خۆیدا رایگەیاندووە “دوای ئەوەی رۆژی هەینی پشکنینم کرد بۆ کۆرۆنا، دەرکەوت نیمە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکیتر پشکنینم کردەوە دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووم”.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەشڵێت: “سەرەڕای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، بەڵام هیچ نیشانەیەکی کۆرۆنام تێدا نییە و هەست بە بوونی ناکەم”.
وتیشی: “سەرەڕای تووشبوونم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام خۆم کەرەنتینە کردووە و رۆژانە لە دوورەوە و بە تەنیا کاروبارەکانم بەڕێدەکەم”.
دوای تووشبوونی هەریەک لە سەرۆک و خانمی یەکەم، بەڕێوەبەری کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ و راوێژکارێکی پێشووی کۆشکی سپی تووشی کۆرۆنا بوون.
کیلیان کۆنوای راوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی لە تویتێکیدا نووسیوێتی: “تێستم کردووە بۆ ڤایرۆسەکە و تووشی کۆرۆنا بووم، دڵم لای هەموو ئەوانەیە کە ئەم پەتایە لێیداون”.
لەلایەکی ترەوە بیل ستیبین بەڕێوەبەری کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تووشبوونی بە کۆرۆنا یەکلابووەتەوە و بەمەش دەبێتە یەکەم کەس لە بازنەی نزیکی سەرۆک کە تووشی پەتاکە بووبێت.
پاش ئەوەی کە ترەمپ لە تویتەر رایگەیاند کە خۆی و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سایتی (زە گاردیان)ی بەریتانی رایگەیاند: ترەمپ و ميلانيا لەكاتى گەشتەكەيان بۆ كڵیڤلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو تووشى كۆرۆنا بوون.
لەناو فڕۆكەكەدا هۆپ هيكسى تێدا بووە كە يەكێكە لە ژنە گەورە ڕاوێژكارەكانى ترەمپ، ناوبراو تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە و لەڕێگەى ئەوەوە ترەمپ و هاوسەرەکەی تووشبوون.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









