وێنه:له سلێمانی وه‌رزشكارێك ماوه‌ی 42 ساڵه خولێكی تۆپی پێ ده‌كاته‌وه

دیمەنێک لە خولەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
مه‌ریوان ساڵح راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی تیپی دڵسۆزی له شاری سلێمانی، ماوه‌ی 42 ساڵه خولی تۆپی پێ بۆ تیپه میللیه‌كانی نایاب ده‌كاته‌وه ئامانجیش له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله بۆ زیاتر هاوکاری و برایه‌تی نێوان یاریزانان و تیپه میللیه‌كانی شاری سلێمانییه.
خوله‌كه به به‌شداری 16 تیپی میللی پله نایابی به‌شێوازی دوو دۆڕاندن شه‌وانه له یاریگای نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ربه‌رشتیاری خوله‌كه‌ش دڵنیایی ده‌داته وه‌رزشكاران و تیپه میللیه‌كان كه تا ئه‌و رۆژه‌ی له ژیاندا بن ئه‌م خوله به‌رده‌وامی ده‌بێت.
مه‌ریوان ساڵح راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ماوه‌ی 42ساڵه ئه‌م خوله به‌رده‌وامه كه تاكه تیپین ئه‌و ماوه زۆره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله به‌رده‌وامین، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز و هێرش هه‌ورامی راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆكی یانه لاهور شێخ جه‌نگی بكه‌ین، جگه له دابینكردنی یاریگاكه‌یان هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین كردووین”.
وتیشی:” ئامانجی ئێمه له‌م خوله خزمه‌تكردنه به یاریزانان و تیپه میللیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر برایه‌تی و دڵسۆزی له نێوانیاندا زیاتر بكه‌ین، چونكه ئێمه به‌ئامانجی وه‌رزش بۆ برایه‌ت و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان كار ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌م خوله له‌لای زۆربه‌ی یاریزانان و تیپه میللیه‌كان و وه‌رزشكاران به خولێكی گرنگی ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه‌ش زۆر سوپاسی لیژنه‌ی تیپهمیللیهكانی سلێمانی ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوون و له ژێر رێنماییه‌كانی ئه‌وان خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین”.
سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق و كوردستان كه له‌سه‌رجه‌م یارییه جۆراوجۆره‌كاندا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر بكات به جۆرێك كه چه‌ندین یاریزانی بۆ یانه و هه‌ڵبژارده جۆراوجۆره‌كانی عێراق دروست كردووه و یاریزانانی رۆڵێكی گرنگیان بینیوه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ئه‌نجامی گه‌وره و مێژووی بۆ خۆیان و شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









