
کاڤانی
SNN Sport
ئیدنسۆن کاڤانی هێرشبەری نوێی یانەی مانچستەریونایتد، لە یەکەم یاری بەرامبەر بە یانەی نیوکاسڵ ئامادە نابێت.
کاڤانی تەمەن 33 ساڵ لە دوا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بۆ دوو ساڵ پەیوەندی بە یانەی مانچستەریونایتدەوە کرد بە مووچەیەکی 210 هەزار پاوەنی لە هەفتەیەکدا.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، کاڤانی لە یاری داهاتووی مانچستەریونایتد بەرامبەر بە نیوکاسڵ کە لە 17ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، ئامادە نابێت،چونکە ئەو یاریزانە ماوەی 14 رۆژ لە کەرەنتین دەمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی رێنماییە تەندروستییەکانی وڵاتی بەریتانیا، کە هەرکەسێک سەردانی بکات دەبێت ماوەی 14 رۆژ لە کەرەنتیندا بێت، لە پێناو مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو خۆپارێزی لێی.
ئامادەنەبوونی کاڤانی لە یاریەکەدا لێدانێکی گەورە دەبێت بۆ سۆڵسکایەر، چونکە ئەم راهێنەرە مارشاڵی بەهۆی کارتی سووری یاری رابردووەوە لە دەستداوە، کە لە یاری تۆتنهام وەریگرت و یانەکەی 6-1 دۆڕا.
کاڤانی لە رۆژی سێشەممە رایگەیاندووە کە هاوڕێ کچەکەی جوسلین پێش مانگێک تووشی ڤایرۆسەکە بووە، ئەمەش لە دورگەی ئیبێزای ئیسپانی لەگەڵ هەریەکە لە دیماریاو پاریدسی هاوڕێی کە پێکەوە سەردانی ئەو دورگەیان کردبوو.
کاڤانی لەسەر پەیوەندیکردنی بە یانەی مانچستەریونایتدەوە وتی:” ئەم یانەیە یەکێکە لە یانە گەورەکانی جیهان، شانازییە بۆ من کە لەم یانەیەم، هەست بە پەرۆشی دەکەم درێسی ئەم یانەیەم پۆشیوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









