خوێندكاره كورده یه‌كه‌مه‌كان لاده‌برێن و عه‌ره‌ب له شوێنیان داده‌نرێن

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌ى سێ ساڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراقه‌وه ریزبه‌ندى یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستی عێراق بۆ خوێندكارانى 12ى ئاماده‌یى ده‌ستكارى ده‌كرێت و كورده یه‌كه‌مه‌كان ناخرێنه ریزبهندییهكهوه. وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردەش وتویهتى نابێت خوێندنى كوردى بخرێته كێبڕكێوه.
رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى بۆ هه‌رسێ به‌شى وێژه‌یى، زینده‌زانى، پراكتیكى راگه‌یاندرا به پێى ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاسته‌كه سێ خوێندكارى كوردى دانیشتووى كه‌ركوك یه‌كه‌میان هێناوه له ئاستى عێراق، به‌ڵام ناوى هیچ یه‌كێكیان له ریزبه‌ندى سه‌ر ئاستى عێراق دانه‌نراوه و خوێندكارى عه‌ره‌ب خراونه‌ته شوێنه‌كانیان .
په‌روین فاتیح به‌رێوه‌به‌رى یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى خوێندنى كورد له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستى عێراق سێ خوێندكارى دانیشتووى كه‌ركوك كه خوێندنیان به زمانى كوردى بووه توانیویانه پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێن به جۆرێك له به‌شى وێژه‌ى خوێندكاره كورده‌كه‌ى كه‌ركوك 98,50ى هێناوه، به‌ڵام عه‌ره‌بێك خراوه‌ته شوێنه‌كه‌ى كه ته‌نیا 98 نمره‌ى هه‌یه. له به‌شى زینده‌زانى خوێندكاره‌كه‌ى كه‌ركوك 99,83ى هێناوه عه‌ره‌بێكیش به هه‌مان شێوه هه‌مان نمره‌ى هه‌یه به‌ڵام دیسانه‌وه ناوى كورده‌كه‌ى تێدا نییه و له به‌شه پراكتیكیهكهش هه‌مان گرفتیان هه‌یه.
وتیشى: ئه‌وان كێشه‌یان له‌وه‌دا نییه كوردێك عه‌ره‌بێك یه‌كه‌م ببن یان چه‌ند خوێندكارێك یه‌كه‌م بن، به‌ڵام خۆده‌بێت ناویان له ریزبه‌ندییه‌كه هه‌بێت، چونكه ئه‌وه سێ ساڵه هه‌مان گرفت دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ساڵى رابردووش خوێندكارێكى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى عێراق بوو كه‌چى عه‌ره‌بێك به یه‌كه‌م ناسێندراو له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى كۆماریشه‌وه خه‌ڵات كرا.
په‌روین فاتیح باسیشى له‌وه‌كرد: له كاتێكدا به‌دواداچوونیان كردووه، وه‌زاره‌ت وتویانه به‌شى زمانى كورد ناوه‌كانیان نه‌ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌شى كۆنترۆڵ بخرێنه لیستى هه‌موو عێراقه‌وه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌وه بیانوویه‌كى بێ بنه‌مایه به ئه‌نقه‌ست هه‌موو ساڵ كورد بێ به‌ش ده‌كه‌ن و وه‌كو بیستویانه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وتویانه نابێت خوێندنى زمانى كوردى بخرێته كێبڕكێوه له به‌رامبه‌ر خوێندنى عه‌ره‌بى.
به‌رێوه‌به‌رى یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى خوێندنى كورد له كه‌ركوك راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تى كۆماریشیان له‌و گرفته ئاگاداركردووه‌ته‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌و خوێندكارانه مافى خۆیانه و زمانه‌كه‌شیان له ده‌ستورى عێراق به فه‌رمى دانى پێدانراوه و ناكرێت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مافخوراویان بكات.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت بیانووى ئه‌وه‌یه زمانى كوردى نابێت بخرێته كێبڕكێوه هه‌رچه‌نده ئه‌وه بیانوویه‌كى نایاساییه، به‌ڵام بۆچى بۆ زمانى توركمانى ئاساییه و یه‌كه‌مى خوێندنى زمانى توركمانى ده‌خرێنه ریزبه‌ندییه‌وه.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









