
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێم بریاربوو ئه‌مرۆ ده‌وامى قوتابخانه‌كان بۆ قۆناغه‌كانى یه‌ك و دووى بنه‌ڕه‌تى بكرێته‌وه، به‌ڵام له سنوورى گه‌رمیان هیچ خوێندنگایەکی حكومى نه‌كرایه‌وه و بایكۆتى ده‌وامیان كردووه. له لایه‌كى دیكه‌وه بریاره سبه‌ى قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌ن.
دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: وه‌كو په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ئاماده‌كارى كردووه بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به رووى خوێندكاران‌دا بۆ خوێندنى ساڵى نوێى 2020-2021، به‌ڵام له‌به‌ر بایكۆتى مامۆستایان ده‌وام نه‌كراوه.
وتیشى: پشتگیرى له داواكارى مامۆستایان ده‌كه‌ین له رووى دابینكردنى مووچه و مافه‌كانیان و داواكارین له حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و بارودۆخه بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به رێكوپێكى ده‌وامى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه و خوێندكارانیش بێ به‌ش نه‌بن له ده‌وامكردن.
له سنوورى گه‌رمیان هیچ قوتابخانه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه و مامۆستایانى نارازیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌خت له بایكۆتى قوتابخانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى شایسته داراییه‌كانیان پێده‌درێت له كاتى خۆیدا. هاوكات پێشتر یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستانى لقى گه‌رمیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر حكومه‌ت مانگانه و به بێ لێبڕین مووچه دابه‌ش نه‌كات و پله به‌رزكردنه‌وه و چه‌ند داواكارییه‌كى دیكه‌ى مامۆستایان جێبه‌جێ نه‌كات هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
لەگه‌ڵ داخستن و بایكۆتى قوتابخانه‌كان بڕیاره سبه‌ینێ له سنوورى گه‌رمیان قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌ست به ده‌وامى ئاسایى خۆیان بكه‌ن بۆ هه‌ردوو قۆناغى یه‌ك و دووى بنه‌ڕه‌تى و قۆناغه‌كانى دیكه‌ش به شێوه‌ى ئۆنلاین ده‌بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









