كۆمپانیاكانى نه‌وت له گه‌رمیان هیچ خزمەتێکی ناوچەکەیان نەکردووە

کۆمپانیایەکی نەوت لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
هه‌رچه‌نده له‌سنوورى گه‌رمیان چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بوارى ده‌رهێنانى نه‌وت كار ده‌كه‌ن و داهاتى رۆژانه‌ى نه‌وتى گه‌رمیان نزیكه‌ى 35 هه‌زار به‌رمیله، به‌ڵام به گوێره‌ى بڕی نهوتهكەی، خزمه‌تى هاووڵاتییان نه‌كراوه.
له سنوورى گه‌رمیان كۆمپانیاى گازپرۆمى رووسى و پیت ئۆیڵى توركى كارى ده‌رهێنانى نه‌وت ده‌كه‌ن له بیره نه‌وته‌كانى حه‌سیره و چیا سورخ، به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌نارده‌ى نه‌وتى گه‌رمیان رۆژانه نزیكه‌ى 35 هه‌زار به‌رمیلە.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند “كۆمپانیاكانى نه‌وت له سنوورى گه‌رمیان و كاروباره‌كانیان له رووى داهات و ده‌رهێنانى نه‌وت هه‌ر هه‌موویان په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه هه‌یه و هیچ جۆره كارێكى ئیداری‌یان په‌یوه‌ندى به ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه نییه، جگه له ئاسانكاری له رووى ئه‌نجامدانى كاروباره‌كانیان و پاراستنى ئه‌منیه‌ت و گرفت و داواكارى هاووڵاتییان له‌و ناوچانه‌ى بیره نه‌وتیان تێدایه”.
وتیشى: “له ماوه‌ى رابردوودا كۆمپانیاكانى نه‌وت تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك پرۆژه‌یان له بواره جیاجیاكان وه‌كو وه‌رزش و ته‌ندروستى و ئاو و په‌روه‌رده له رووى دروستكردنى یاریگاى وه‌رزشى، دابینكردنى پێداویستى پزیشكى و په‌روه‌رده‌یى، یان راكێشانى ئاو له گوندێك و ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام پرۆژه‌كان وه‌كو پێویست نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به دابینكردنى هه‌لى كار، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كۆمپانیاكانى نه‌وت به‌شێك له هاووڵاتییانی ئه‌و سنوورانه‌یان وه‌كو كرێكار و شۆفێر و به‌شی ئالیات و چه‌ند به شێكى دیكه‌ى نێو كۆمپانیاكه دامه‌زراندووه و ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك هه‌لى كارى دابینكردووه.
له ماوه‌ى رابردووش‌دا چه‌ندینجار كێشه و گرفت له‌و ڕووه‌وه روویانداوه خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه داواى هه‌لى كاری زیاتر یان دامه‌زراندنیان كردووه و له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر كراون.
له سنوورى گه‌رمیان له ساڵانى رابردوو له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه له نزیك كفرى له بیره نه‌وتێك له كاتى گه‌یشن به نه‌وته‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت خه‌رجى ده‌رهێنانى زۆرتر ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر كۆمپانیا، بۆیه بیره‌كه‌یان داخسته‌وه و دواتر قه‌ره‌بووى جوتیارانى ناوچه‌كه كرایه‌وه.
ئه‌و بیره نه‌وتانه له گه‌رمیان بوونهتەهۆى نیگه‌رانى هاووڵاتییانى سنووره‌كه، چونكه دوكه‌ڵى نه‌وته‌كه به ئاراسته‌ى شارى كه‌لاره و ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌ى پیس كردووه.
چه‌ندینجار چالاكوانان داوایانكرد كۆمپانیا پاڵاوگه بۆ دوكه‌ڵه‌كه‌ى دابنێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هاوكات هاتووچۆى تانکهرانى نه‌وت و هۆكاریان له رووداوه‌كانى هاتووچۆ به‌شێكى دیكه‌ى نیگه‌رانى هاووڵاتیانه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشتر له‌به‌ر بێبه‌شكردنى هاووڵاتی و پێنه‌دانى هه‌لى كار به خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه چه‌ندینجار خۆپیشاندان و ناره‌زایى ئه‌نجامدراوه و هه‌ندێك كات بووهتههۆى ئاژاوه و بڕینى رێگاوبانه‌كان.
دواهه‌مینجار له چه‌ند رۆژى رابردوو له بیره نه‌وتى چیاسورخ له لایه‌ن كۆمپانیاى پیت ئۆیلى توركییەوه ژماره‌یه‌ك له كرێكار و شۆفێره‌كانى كۆمپانیاكه ده‌ركران به بیانووى ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وته‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه، دهركراوهكانیش خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى، به‌ڵام گرفته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
لەگه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ى له بوارى نه‌وت هه‌ن له ناوچه‌كه، گرفتێكى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه داهاتى نه‌وته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و تا ئێستا هیچ پترۆ دۆلارێك یان به‌شێكى تایبه‌ت له داهاته‌كه‌ى بۆ گه‌رمیان نه‌بووه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








