بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: چوار منداڵ بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

نەخۆشخانەی جهمال ئهحمهد ڕهشیدى منداڵان لە سلێمانی | فۆتۆ: SNN
SNN-هەڵکەوت سەروەت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (جەمال ئەحمەد رەشید)ی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا چوار منداڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدابووە، بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
د.پشدەر عەبدوڵا لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی 16% بەرزبووەتەوە، کە پێشتر بە 10% دیاریکرابوو، ئەم رێژەیە لەسەر ئاستی جیهانیش بەهەمان شێوە بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەی بۆ تووشبوونی زیاترین هاووڵاتییان بە ڤایرۆسەکە دەگەڕێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا سێ منداڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تەندروستییان ناجێگیرە.
راشیگەیاند: ئەو چوار منداڵەی کە گیانیانلەدەستداوە، لەگەڵ ئەوانەی کە باری تەندروستییان ناجێگیرە تەمەنیان لە خوار 10 ساڵەوەیە.
سەبارەت بە نیشانەکانی کۆرۆنا لە منداڵاندا، رایگەیاند: هەندێک نیشانەی وەک سوربونەوەی چاوو سەرئێشەی زۆر و ئاوسانی دەست و قاچ و سیستی هەناسەدان هەیە لەمنداڵاندا پێویستە بەزوترین کات ببرێنە لای پزیشکی پسپۆر چونکە ئەمانە نیشانەی کۆرۆنان لەمناڵاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی توێژینەوە جیهانییەکان مەترسییەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تەمەنی کەمدا نزمترە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









