رۆژنامەیەکی ئەمریکی عێراق بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا تۆمەتباردەکات

بەندەری فاو لە عێراق
SNN
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو بەشەی ئاوی کەنداو کە سەر بە عێراقە، بووەتە رێگایەکی نوێ بۆ قاچاغچیەکانی نەوتی ئێران تا لە رێگەیەوە سزاکانی ئەمریکا پێشێلبکەن و نەوت هاوردەی دەرەوە بکەن.
ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە قسەیان بۆ رۆژنامەکە کردووە، نیگەرانییان نیشانداوە لەوەی بەغدا و هاوپەیمانەکانی دیکەی، بە باشی پابەندی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نابن.
باسیان لەوەشکردووە، تەنیا بە چەند میلێک لە دووری بەندەری فاو لە عێراق، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران نەوتەکانیان دەگوازنەوە بۆ کەشتی دیکە، هەندێک جاریش دەگوازرێنەوە بۆ ئەو کەشتییانەی شتومەکی جیاوازیان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی نەناسێندرێنەوە، دواجارییش لە بازاڕە جیهانیەکاندا ئەو نەوتە دەبینرێتەوە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە بەدواداچوونەکەیدا، ئەوەی ئاشکراکردووە، لە مانگی ئازاری رابردوودا کەشتییەک کە 230 هەزار بەرمیل نەوتی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو، نەوتەکەی گواستراوەتەوە بۆ سەر کەشتییەک لە ئاوەکانی عێراقدا، دواتر ئەو نەوتە لەگەڵ نەوتی عێراقیدا تێکەڵکراوە و فرۆشراوە.
چەند شایەتحاڵێک بۆ رۆژنامەکەیان باسکردووە کە گواستنەوە و تێکەڵکردنی نەوتی ئێران ئێستا لە سنووری ئاوی عێراقدا بووەتە دیاردە.
بەرپرسانی ئەمریکاش پشتڕاستیانکردووەتەوە کە وێنەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخات کە ئەو کارانە زۆر دووبارەدەبنەوە، ئەوەش زیان بە سیاسەتی “قورسترین فشار”ی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەگەیەنێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









