
دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئابووریناسێكى عێراقى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌رچه‌نده قه‌یرانى دارایی تاوه‌كو ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رى مایه‌پووچبوونى عێراق دووره له راستییه‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ل مه‌شهه‌دانى، ئابووریناسى عێراقى له نوێترین چاوپێكه‌وتیندا له‌گه‌ڵ میدیاكانى عێراق باس له دۆخى ئابوورى وڵات ده‌كات و ده‌ڵێت: “به بۆچوونى من ئه‌گه‌رى مایه‌پووچبوونى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى و شكستهێنانى ئابوورییه‌كه‌ى ئه‌گه‌رێكى زۆر دوور و لاوازه، چونكه عێراق وڵاتێكه كه خاوه‌نى چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى دارایی جیاوازه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت له قه‌یرانى دارایی و كورتهێنانى بودجه و كه‌مى نه‌ختینه رزگارى بێت”.
سه‌ره‌ڕاى گهشبینیهكانى به مایهپووچنهبوونى عێراق ئه‌و ئابووریناسه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “قه‌یرانى دارایی عێراق تاوه‌كو ساڵى داهاتوو درێژه ده‌كێشێت به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ 35 بۆ 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك”.
به وته‌ى ئه‌ل مه‌شهه‌دانى، “حكومه‌تى عێراق هه‌رچه‌نده كاتى پێویسته، به‌ڵام ئابوورى عێراق بوونیات ده‌نێته‌وه، له ئێستاشدا هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و دووباره بوونیاتنانهوهیهى ده‌ستپێكردووه، له نه‌هێشتنى خه‌رجییه ناپێویسته‌كان و بڕینى مووچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به گه‌نده‌ڵى مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش واده‌كات عێراق داهاتوویه‌كى باش چاوه‌ڕێى بكات”.
له ئێستادا عێراق كه‌وتووه‌ته قه‌یرانى داراییه‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك كه حكومه‌ت داوایكردووه په‌رله‌مان رێگه‌ى پێبدات قه‌رزبكات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشتر بە SNNی راگەیاند: “بەرپرسانی وەزارەتی دارایی جەختیان لەسەر كردووەتەوە ئەگەر قەرز نەكەن ناتوانن مووچەی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتوو دابینبكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی پرۆژەیەكەوە كە داوای 41 ملیار دینار قەرز دەكەن، داوایان لە پەرلەمان كردووە رێگەیان پێبدرێت كە ئەو قەرزە بكەن بە پێچەوانەوە ناتوانن مووچە دابینبكەن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









