مارادۆنا  بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە

0
920
مارادۆنا

SNN Sport

دییەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، بۆ نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی دەگوازرێتەوەو تەندروستی تێکدەچێت.

میدیاکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردووەتەوە، مارادۆنای تەمەن 60 ساڵ، کە ئێستا مەشق  و راهێنان بە یانەی خیمناسیا دەداتەوە لە شاری لاپلاتای وڵاتەکەی، بۆ نەخۆشخانەی ئیبێنسا گوازراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

بە پێی زانیاری میدیاکانی ئەم وڵاتە، مارادۆنا لە تەندروستییەکی باش نەبووە لەم ماوەیەدا، ئەو لە ژێر چاودێری پزیشک دەمێنێتەوە  بۆ چەند رۆژێک.

ئەمە لە کاتێکدایە، مارادۆنا 3 رۆژە تەمەنی بووە 60 ساڵ.

پێشتریش مارادۆنا لە ساڵی 2019 بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە،ئەمەش بەهۆی خوێنبەربوون لە گەدەیدا،هەروەها لە کاتی یارییەکانی مۆندیالی 2018 لە ناو یاریگا کاتێک سەیری یاری ئەرجەنتین و نەیجیریای دەکرد، تووشی کێشەیەکی تەندروستی بوو.

مارادۆنا پێشتر لە ساڵی 2004 لە ئەنجامی بەکارهێنانی کۆکاین چارەسەری بۆ کێشەکانی لە دڵ و هەناسەیدا ئەنجامدا، لە ساڵی 2005  دەبوو چارەسەری زۆری کێشی زیادەی لەشی بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this