لە نەخۆشخانەی شار 200 پزیشک و کارمەند خانەنشین بوون بێئەوەی جێیان پڕ کرابێتەوە

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
SNN- هەڵکەوت سەروەت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار دەڵێت: “تا ئێستا 200 کارمەند و پزیشک لە نەخۆشخانەکەیان خانەنشین بوون، بێئەوەی جێگرەوەیان بۆ دابین بکرێت”.
دکتۆر ئومێد علی حەمە ساڵح بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لەلێدوانێکیدا بۆ SNN ڕایگەیاند: و هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەو کەسانە دانەنراوە.
وتیشی: “ئەم حاڵەتە وایکردووە نەتوانرێت خزمەتی پێویست و چالاکی زیاتر پێشکەش بە هاووڵاتییانی شارەکە بکرێت لە رووی تەندروستییەوە”.
ئەو پزیشکە دەشڵێت: “پێویستە حکومەت کاری لەپێشینەی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان بێت لە کەرتی تەندروستی، چونکە ئێستا ئێمە لە جەنگی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داین هەروەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوو حکومەت کاری لە پێشینەی گرنگیدان بوو بە پێشمەرگە دژی شەڕی داعش”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









