SNN وردەكاری بڕینی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت لەو 16 هەزار كەسەی دوو مووچە وەردەگرن دەخاتەڕوو

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە فەرمانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیار درا لەم مانگەوە مووچەی زیاتر لە 16 هەزار فەرمانبەری دوو مووچە ڕابگیرێت، بەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە SNNەوە زانیای لە بارەی بڕینی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئاشكرا دەكات.
سالار فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كەسانەی كە لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی مانگانە بڕێك هاوكاری وەردەرگرن بەشێكیان 100 هەزار و بەشێكی دیكەشیان 150 هەزار دینارە، ئەمە وەك مووچە مامەڵەی لەگەڵدا نەكراوە بە گوێرەی یاسا، بەڵكو وەك مینحەیەكە و بە شێوەی هاوكاری دەدرێتە ئەو كەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕینی مووچەی ئەو 16 هەزار و 505 كەسەی كە ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە دراوە كە خاوەن دوو مووچەن و لەم مانگەوە مووچەكانیان ڕادەگیرێت پەیوەندی بە بڕینی هاوكاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە نییە كە لەناو هاووڵاتییاندا بە مووچەی كەمئەندان ناسراوە، بۆیە ئەو هاوكارییەی كە تا ئێستا وەریانگرتووە وەك خۆی دەمێنێتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا وەزارەتی كار سەرقاڵی ئەوەیە ئەو كەسانەی هاوكاری لە وەزارەتەكەمان وەردەگرن و هاوكات مووچەیەكی دیكەشیان هەیە، ئەو هاوكارییەی كە لای ئێمە وەریدەگرێت بۆی بخرێتە سەر مووچەكەی دیكەی چ فەرمانبەر بێت یاخود خانەنشین هیچ جیاوازییەكی نییە، بۆیە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتی نابڕدرێت، چونكە ئەو پارەیەی وەریدەگرن مووچە نییە، بەڵكو هاوكارییە بە پێی یاساش مووچە دەبڕدرێت نەك هاوكاری.
پێشتریش وەزیری كار وكاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو كە، بە گوێرەی ئەو سەرژمێرییەی كردویانە نزیكەی 12 هەزار و 500 خاوەن پێداویستی لای ئەوان ناویان تۆماركراوە كە مانگانە بڕی 100 هەزار دینار وەردەگرن و خاوەن مووچەیەكی دیكەشن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









