
یەکێک لە هێرشکارەکان
SNN
لە هێرشەکەی دوێنێشەوی شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا کە 4 کوژراو و 16 برینداری لێکەوتەوە، ئەنجامدەرێکی هێرشەکە کوژراوە و تائێستاش یەکێک لە هێرشبەرەکان نەدۆزراوەتەوە.
كارل نيهامەر وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاند “یەکێک لە هێرشکارەکان کە پۆلیس کوشتوێتی، ناسراوەتەوە و ناوی (کارتین)ە تیرۆریستێکی تووندڕەوە”.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتیشی: “ئەو چەکدارە توندڕەوە یەکێکبووە لەوانەی بە داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکان سەرسامبووە”.
دوێنێشەو، لە 6 پێگەی جیاوازی ناو شاری ڤیەننا، تەقە لە خەڵکی ئاسایی و پیادەڕۆیان کرا، کە لەبەردەم پەرستگەی یەهودییەکانی ئەو وڵاتە روویدا و 4 کوژراو و 16 برینداری لێکەوتەوە.
سەرنووسەری رۆژنامەی ‘ڤالتەر’ی نەمساوی ئاشکرایکردووە، کە ئەنجامدەرە کوژراوەکە بە رەگەز ئەلبانییە و لە ڤیەننا گەورە بووە، تەمەنی 20 ساڵە.
فلۆریان کلینک دەڵێت: “ئەو خۆکوژە لای دەسەڵاتدارانی نەمسا ناسراو بووە، چونکە لەگەڵ 90 هاوڕێی خۆی بە نیاز بوون گەشتی سوریا بکەن بۆ شەڕ کردن”.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەش وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی ‘فرانس پرێس’ی راگەیاندووە “بەداخەوە کەسێکی دیکە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا، بەوەش ژمارەی قوربانییەکان بۆ چوار کەس بەرزبووەوە، کە دوو پیاو و دوو ژنن”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









