پارێزەرێک لە هەولێر لەسەر داواکردنی مافی خەڵک دەدرێتە دادگا

پارێزەر گۆران دیبەگەیی
SNNـ بڕیار محەمەد
پارێزەرێکی شاری هەولێر دەڵێت: “لە ڕابردوودا 41 یاداشتی داواکاری و نیگەرانی هاووڵاتیانی گەیاندووە بەداواکاری گشتی، کەچی پاداشتی ئەو یاداشتانە ئەوەبووە داواکاری گشتی داوێتییە دادگا”.
بە بیانووی تەشهیرکردن بەحکومەتی هەرێم لەکەناڵێکی ڕاگەیاندن، داواکاری گشتی داوایەکی لەسەر پارێزەر گۆران دیبەگەیی تۆمارکردووە، ئەو پارێزەرەش دەڵێت: “لەماوەی ڕابردوو 41 یاداشتی داواکاری و نیگەرانی هاووڵاتیانم گەیاندووە بەداواکاری گشتی، کەچی لە پاداشتی ئەو یاداشتانە داواکاری گشتی منی داوەتە دادگا.”
گۆران دیبەگەیی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لەیەلان سەندیکای پارێزەران ئاگادار کرامەوە کەوا داوایەکەم لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن دەستەی داواکاری گشتی بەماددەی 433 گوایە تەشهیرم بەحکومەتی هەرێم کردووە لەیەکێک لەبەرنامەکان، منیش ئەمڕۆ هاتووم ڕوونکردنەوەی خۆم داوەتە سەندیکای پارێزەران، دوای کۆبوونەوەکەش سەندیکا بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممە بڕیار لەسەر ئەوە بدات ئایا پارێزبەندیم لەسەر هەڵدەگرن یان نا.
وتیشی: “داواکاری گشتی پاداشتی ئەو چالاکییانەم دەداتەوە کە لەماوەی ڕابردوو 41 یاداشتی داواکاری و نیگەرانی هاووڵاتیانم گەیاندووە بەداواکاری گشتی، بەڵام کاریان لەسەر یەک یاداشت نەکردووە تاوەکو کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکرێت، کەچی داواکاری گشتی منی داوەتە دادگا بۆ ئەوەی لێپێچینەوەم لەگەڵ بکرێت”.
راشیگەیاند “ئەوەی لەڕابردوو وتوومە هەر بەردەوام دەبم، چونکە باروودۆخی خراپی خەڵکی هەرێمی کوردستان هی ئەوە نییە واز بێنین، داواش لەهاووڵاتیان دەکەم سەرنجیان لەسەر کێشە و بابەتە سەرەکییەکان نەڕوات کە بریتییە لە پرسی مووچە، بۆیە پێویستە حکومەت لەبڕی سیناریۆ دروستکردن بۆ لابردنی سەرنجی خەڵک بۆ ئەوەی کیشەکان چارەسەر نەکات، هاووڵاتیان دەبێت سوور بن لەسەر داواکارییەکان.
گۆران دیبەگەیی ڕوونیشیکردەوە، بەپێی یاسا سەندیکا دەتوانێ پارێزبەندی لانەدات و بەمەش داواکەی کۆتایی دێت، بەڵام ئەگەر پارێزبەندیش لادرا خۆمان لەدەستی یاسا ڕاناکەین و شانازی دەکەین لەسەر قوت و داواکاری خەڵک لێپرسینەوەمان لەگەڵ بکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









