داعش لەسنووری خانەقین چەند باخێکی سووتاند و تەقەش لەهاووڵاتییان دەکات

داعش
SNN- سیروان حەسەن
چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی جەلەولای سەربە قەزای خانەقین چەند باخێک دەسووتێنن و تەقەش لە هاووڵاتییان و تاوەرێکی هێڵی پەیوەندی دەکەن.
شەماڵ عەبدولڕەحمان بەرپرسی ئاسایشی کۆکس لەنزیک جەلەولا بە SNNی راگەیاند؛ کەمێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش لە گوندی سلێمان نزیک جەلەولا لەسنووری خانەقین چەند باخێکی هاووڵاتییانی گوندەکەیان سووتاندووە کە دانیشتوانەکەی کورد و عەرەبن.
وتیشی: “لەگەڵ سووتاندنی باخەکان هاوکات تەقەیان کردووە لەهاووڵاتییان و تاوەرێکی تایبەت بەهێڵی پەیوەندی مۆبایل و زیانی گیانی نەبووە”.
شەماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستەڕوو، چەکدارانی داعش بە سووتاندنی باخەکان و تەقەکردنیان لەهاووڵاتییان مەبەستیان دروستکردنی ئاژاوە و پشێوییە لەناوچەکە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









