خولی یانە پاڵەوانەکان:ریاڵ مەدرید بە زەحمەت بردنەوەی تۆمارکردوو بایرن میونخ و مانچستەرسیتی و لیڤەرپوڵ براوەبوون

یانەی بایرن میونخ
SNN Sport
لە گەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە گروپی یەکەم تا چوارەم، هەشت یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەکانی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و مانچستەرسیتی و بایرن میونخ و پۆرتۆ بردنەوەیان تۆمارکرد.
لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم، یانەی بایرن میونخ بووە میوانی یانەی سالزبۆرگی نەمسایی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 6-2 لێ بباتەوە.
گۆڵەکانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و کریستنسن و بواتینگ و سانی و هێرناندێز تۆماریان کرد.
دوو گۆڵی سالزبۆرگ بیرشاو ئۆکۆگاوا تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید 1-1 لەگەڵ یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یەکسانبوو.
گۆڵی ئاتلەتیکۆمەدرید خیمینێز تۆماری کردوو گۆڵی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ میرانچوک تۆماری کرد.
ریزبەندی گروپی یەکەم:
- بایرن میونخ 9خاڵ
- ئاتلەتیکۆمەدرید 4 خاڵ
- لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 2 خاڵ
- سالزبۆرگ 1 خاڵ
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان لە ناو یاریگای دیستیفانۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی شاهانە بە زەحمەت توانی 3-2 یاریەکە بباتەوە.
گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید بنزیمەو رامۆس و رۆدریگۆ تۆماریان کرد.
دوو گۆڵی یانەی ئینتەرمیلان لاوتارۆ مارتینیزو پێرسیچ تۆماری کرد.
لە یارییەکی پێشووی ئەم گروپە، یانەی مونشنگلادباخ توانی 6-0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی شاختاری ئۆکرانی بباتەوە.
ریزبەندی گروپی دووەم:
- بروسیا مونشنگلادباخ 5 خاڵ
- ریاڵ مەدرید 4 خاڵ
- شاختار 4 خاڵ
- ئینتەرمیلان 2 خاڵ.
لە گروپی سێیەم دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای خۆی توانی 3-0 لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان،فیران تۆرێس و خیسۆس و کانسێلۆ تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی توانی 3-0 لە یانەی مەرسیلیای فەرەنسی بباتەوە.
گۆڵەکان مارێگاو ئۆلیڤێراو دیاز تۆماریان کرد.
ریزبەندی گروپی سێیەم:
- مانچستەرسیتی 9 خاڵ
- پۆرتۆ 6 خاڵ
- ئۆڵۆمپیاکۆس 3 خاڵ.
- مارسیلیا 0.
لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم، یانەی لیڤەرپوڵ بردنەوەیەکی گەورەی لە ئیتاڵیا بە دەستهێناو توانی 5-0 لە یانەی ئاتڵەنتا بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان،جۆتا سێ گۆڵ و محەمەد سەڵاح و مانی تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی توانی 2-1 لە یانەی میدتیڵاندی دانیمارکی بباتەوە.
ریزبەندی گروپی چوارەم:
- لیڤەرپوڵ 9 خاڵ.
- ئەجاکس 4 خاڵ.
- ئاتڵەنا 4 خاڵ
- میدتیڵاند 0
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









