تویته‌ر بۆ تره‌مپ: یاساكانى به‌كارهێنه‌رێكى ئاسایت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین

هه‌ژمارى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر | فۆتۆ: Independent
SNN
تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر به‌رده‌وامه له بهرههڵستییهكانى بۆ سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا، وته‌بێژى ئه‌و تۆڕه‌ش ده‌ڵێت: كه جۆو بایدن ده‌ستبه‌كاربوو وه‌ك كه‌سێكى ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ین.
گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا ریشه‌یه‌كى دوورودرێژى هه‌یه، به‌ڕاده‌یه‌ك چه‌ندین جار ئه‌و تۆڕه به بیانووى جیاواز تویتهكانى تره‌مپى سڕيونهتهوه و له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكاشدا ئه‌و حاڵه‌ته چه‌ندین جار دووباره بووه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێردا ئه‌و تۆڕه سێ تویتى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى سڕینه‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وته‌بێژى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: “له‌و رۆژه‌وه‌ى ئۆفیس به‌جێده‌هێڵێت، هه‌موو یاساكانى به‌كارهێنه‌رێكى ئاسایی به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپدا ده‌سه‌پێنین، چونكه بۆ ئێمه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى نییه و له ریزى كه‌سه به‌ناوبانگه‌كاندا نامێنێت، به‌ڵكو ده‌بێته‌وه به‌كارهێنه‌رێكى ئاسایی”.
وتیشى: “چاوپۆشیكردن و یاسا تایبه‌ته‌كان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ن كه ده‌چێته ئۆفیسى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا و ده‌بێته سه‌رۆك نه‌وه‌ك بۆ كه‌سێك كه ئۆفیسى به‌جێهێشتبێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









