
SNN
فەرەنسا هێشتا لە هەوڵی هێورکردنەوەی ئەو گرژییانەیدایە کە سەبارەت بە ئایینی ئیسلام لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانی زۆرینە موسوڵمان دروستیکردووە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ئاینە دەربڕی.
ژان ئیڤ لۆدریان لە میانی سەردانێکیدا بۆ قاهیرەی پایتەختی میسر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئێمە رێزێکی زۆر لە ئایینی ئیسلام دەگرین”، دووپاتیشیکردەوە: “موسوڵمانان بەشێکی دانەبڕاون لە کۆمەڵگای فەرەنسی”.
لۆدریان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “دەمەوێت ئەو پەیامە بگەیەنم کە ئێمە رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر و توندڕەوی بووینەتەوە لە خاکی وڵاتەکەماندا و لە زۆر شوێنی دیکەی جیهانیش، ئەم شەڕە شەڕی هەموومانە”.
لۆدریان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەل شێخ ئەحمەد تەییب سەرۆکی کۆمەڵەی ئەزهەر، باسی لەوەکرد: “بە ئیمامی ئەزهەرم وتووە کە چەندێک پێویستمان بە هاوسەنگی و دانبەخۆداگرتن هەیە”.
لەدوای بڵاوبوونەوەی کاریکاتۆرێک لەسەر پێغەمبەری ئیسلام، بەشێک لە کۆمەڵگای ئیسلامی رەخنەی توندیان لە حکومەتی فەرەنسا گرت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
13كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









