ئەمڕۆ مستهفا كازمى و لیژنەی دارایی پهرلهمان كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام دەدەن

مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق و دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بزانین حكومەت نیازی چی هەیە لەو قەرزە زۆرەی داوایكردووە، دهشڵێت: “وەرەقەی سپی و پلانەكانی حكومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و داوای قەرزەكانیش لەگەڵ سەرۆكوەزیران تاوتوێ دەكەین”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی بابەتی وەرگرتنی قەرز و دیارییكردنی ئەو بڕەی كە ئێمە وەك لیژنەی دارایی رەزامەندی لەسەر دەدەین لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبینەوە، پێم وایە ئەم كۆبوونەوەیهش كۆبوونەوەیەكی یەكلا كەرەوە دەبێت لەو بابەتەدا”.
وتیشى: “هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا وەرەقەی سپی كە بەوەرەقەی چاكسازیی حكومەت ناسراوە و رەوانەی پەرلەمانی كردووە تاوتوێی دەكهین، دەمانەوێت بزانین بۆ چاكسازی حكومەت پلانی چییە، هەروەها دەمانەوێت بزانین پلانی حكومەت بۆ ئەو سەرچاوانە چییە كە هی حكومەتن، بەڵام سوودی بۆ خەزێنەی گشتی نییە، هاوكات چ پلانێكیش هەیە بۆ دانەوەی قەرزەكان”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا لەگەڵ سەرۆكوەزیران تاوتوێی بڕی ئەو قەرزە دەكەین كە بۆ مووچەی فەرمانبەران داوایانكردووە بە جۆرێك پێشتر داوای 41 ترلیۆن دیناریان كرد، بەڵام دواتر كەمیان كردەوە بۆ 31 ترلیۆن دینار، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا لەسەر وەرگرتنی 12 بۆ 15 ترلیۆن دینار رێكبكەوین، چونكە بەپێی لێكدانەوەی لیژنەی دارایی، حكومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگەكانی داهاتوو پێویستی بە هەشت ترلیۆن دینار دەبێت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









