“پێویسته هاووڵاتییان ئاگادارى مامهڵهكردن بن بە تمهن”

مامهڵهكردن به تمهتى ئێرانى له بازاڕى دراودا | فۆتۆ: FinancialTribune
SNN – عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لەدوای راگەیاندنی ههڵبژاردنى جۆو بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا راستەوخۆ نرخی تمەنی ئێرانی بەرزبووهوه، بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و جارێكی دیكە نرخی تمەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
ڕەوەز جەمال، شارەزا لە دراوە بیانییەكان و خاوەنى دوكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی جۆو باید وەك 46هەمین سەرۆكی ئەمريكا ههڵبژێردرا راستەوخۆ نرخی تمەن بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێك 100 دۆلار نزیك بوویەوە لە دوو ملیۆن تمەن لە كاتێكدا پێشتر 100 دۆلار بەرامبەر بە نزیكەی سێ ملیۆن تمەن بوو، بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە چەند رۆژێكی كەمی خایاند و ئەمڕۆ سێشهممه جارێكی دیكە نرخی تمەن نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێك 100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 600 تمەن بە نەقدی و دوو ملیۆن و 800 تمەن بەشێوەی حەواڵە مامهڵهى پێوهكرا”.
وتیشى: “بەرزبوونەوەی خێرای نرخی تمەن جگە له كاردانەوەیەكی خێرای هاووڵاتییان هیچی دیكە نەبوو، چونكە ئێمە هەموو جارێك ئەوەمان وتووە بە هاووڵاتییان كە نەكەونە ژَێر كاریگەری قسەی كەسانێك كە زۆر شارەزانین لەبواری دراو و گۆڕانكارییە سیاسییە خێراكاندا، چونكە هێشتا بەفەرمی ئەوە رانەگەیەندراوە كە بایدن دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا، هێشتا دۆناڵد ترەمپ، شكستی خۆی رانەگەیاندووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی هێشتا دوو مانگی دیكە هەر دۆناڵد ترەمپ بە هەموو دەستەڵاتەكانییەوە سەرۆكی ئەمریكایە”.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕى دراوە بیانییەكان ئەوەشی خستەڕوو: “تا ئێستا روون نییە سیاسەتی جۆو بایدن بە چ ئاراستەك دەبێت بەرامبەر بە ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی ترەمپ بیریان لەوەكردووەتەوە كە ئەم دوو مانگەی لەبەردەستییاندا ماوە، دهتوانن جۆرە سزایەك بەسەر ئێراندا بسەپێنن كە ئیدارەی جۆو بایدنیش توانای هەڵوەشاندنەوەی نەبێت، بۆیە هەموو ئەمانە كاریگەرییان هەبوو لەوەی كە نرخی تمەن زوو دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و پێشبینیش دەكەین لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی 100 دۆلار زیاتر لە سێ ملیۆن تێپەڕێنێت، بۆیە واباشتره هاووڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵهكردن بەم دراوانەوە بە مەبەستی قازانج كردن”.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێشدووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
حوزهیران 3, 2026پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021






