
دیمەنێک لە یاری باسکەی هەڵبژاردەی عێراق
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكەی عێراق نزیكه له هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان ئەگەر یهكێتیەكه رێگه‌چاره‌یه‌ك نه‌دۆزێته‌وه بۆ زامنكردنی به‌شداریكردنی له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهان.
خالید نه‌جم ئه‌مینداری یه‌كێتیی تۆپی باسكه‌ی عێراق وتی:”قه‌یرانی دارایی و دابیننه‌كردنی نه‌ختینه، كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی دواخست كه وا بڕیاربوو ئه‌مرۆ 10/11 ده‌ستپێبكات تا 23 ئه‌م مانگه له شاری ئهنقەرهی توركیا بەردهوام دەبێت ،ئەمەش بۆ خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی دووه‌م له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان.
ئه‌وه‌شی خسته روو كه نه‌بوونی بوودجه‌ی دارایی یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كان بابه‌تێكه ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگرت و بووه هۆی په‌ككه‌وتنی كه‌مپی راهێنانهكهی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش هه‌وڵیدا چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه له میانه‌ی گرێبه‌ستی سپۆنسه‌ركردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بانكه‌كان ، به‌ڵام میكانیزمی تیپهکە ده‌بێت له لیژتهیهك پێكبێت له نوێنه‌ری بانك و وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ، ئه‌مەی دوایین له قۆناغی هه‌ڵبژاردندایه و كه‌س نیه له چوارچێوه‌ی لیژنه ئاماژهپێكراوەکە واژوو له رێكه‌وتنه‌كه بکات”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد کە ” مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌ك ئه‌وەی ئێستا له سه‌ریه‌تی ، عێراق تووشی زیانێكی زۆر و سزای گه‌وره ده‌كات له ئه‌گه‌ری گهشتنهكردنیان بۆ به‌حرەین لە رۆژی 23ی ئه‌م مانگه ، چونكه یه‌كه‌م یاری له به‌رامبه‌ر به‌حرەین ده‌بێت پاش دوو رۆژ و دوای دوو رۆژی تر یاری به‌رامبه‌ر لوبنان ده‌بێت له به‌حرەین”.
جێی باسه له حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به پاشهكشێكراو ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌رئه‌نجام پێبژاردنی لێده‌كه‌وێته‌وه له لایه‌ن یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی باسكه ، هه‌روه‌ها ده‌بێت یه‌كیتیی باسكه‌ی عێراق ته‌واوی گرێبه‌ستی راهێنه‌ری بۆسنی بكیر بدات.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









