زۆربوونی مردن بە كۆرۆنا لە هەڵەبجە و سلێمانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هێنایە دەنگ

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە كۆرۆنا لە هەردوو پارێزگاری هەڵەبجە و سلێمانی، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئاماژە بەوە دەكات زۆربوونی گیان لەدەستدان لەو دوو پارێزگایە جێگای نیگەرانییە و باسیش لە هۆكارەكانی زۆربوونی گیانلەدەستدان دەكات بە كۆرۆنا.
د. نەجمەدین حەسەن، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تێبینیمان كردووە و بەشێوەی مەیدانی سەردانی پارێزگاكانی هەرێممان كردووە لەبارەی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا دەركەوتووە كە گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بە بەراورد بە ژمارەی تووشبووان زۆر زۆرە هەرچەندە لە پارێزگای سلێمانیش بەهەمان شێوەیە و رێژەکە لە زۆر بووندایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگایەكی وەك هەڵەبجە كە ڕێژەی دانیشتووانەكەی 126 هەزار كەس دەبێت بەڵام تا ئەمڕۆ 109 كەس گیانیانلەدەستداوە، ئەمە ڕێژەیەكی زۆرە بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانەكەی، بۆیە لە بەدواداچوونمان بۆ هۆكاری زۆری ژمارەی گیانلەدەستدا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن لە ماڵەوە دەمێننەوە تا نەخۆشیەكە زۆریان بۆ دەهێنێت و پاشان ڕوو لە نەخۆشخانە دەكەن، لە نەخۆشخانەش پزیشكەكان فریای كۆنتڕۆڵكردنی خێرای ناكەون بە شێوەیەكی گشتی نەخۆشخانەكانمان ئەزمونێكی باشیان لە چارەسەری چڕدا نییە بۆیە تا دێت ژمارەی گیان لەدەستدان زیاد دەكات.
نوێنەرەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە توانای ئێمەدا هەبوو لە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستیمان كردووە، وەزارەتی تەندروستیش بۆ خۆی سەرپشك بووە بۆ دابەشكردنی ئەو دەرمان و پێداویستییە پزیشكیانە بەسەر بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكاندا و تا چەند سەركەوتووش بوون لە بەیەكسانی دابەشكردنی ئەو دەرمان و پێداویستیانە ئەوە ئێمە نازانین تاچەند سەركەوتوو بووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









