ده‌وامى زانكۆى كه‌ركوك له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌ستپێده‌كاته‌وه

زانكۆى كه‌ركوك له پارێزگاى كه‌ركوك له عێراق | فۆتۆ: IraqakHbar
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
زانكۆى كه‌ركوك رایگه‌یاند: مانگى داهاتوو دەوامی فه‌رمى زانكۆكه‌مان به‌شێوازى ده‌وامكردن له‌نێو كه‌مپى زانكۆ ده‌ستپێده‌كات، ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن: “بۆ سه‌لامه‌تى خوێندكارانیش زیاتر له 20 خوێندكار له پۆلێكدا دانانرێن”.
سه‌باح ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى زانكۆى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “مانگى داهاتوو له 6ى كانوونى یه‌كه‌م، ده‌وامى فه‌رمى له زانكۆى كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات و ده‌وامكردن له‌ناو زانكۆ (ناو كه‌مپه‌س) ده‌بێت”.
وتیشى: “كردنه‌وه‌ى ده‌وام به گرتنبه‌رى خۆپارێزى و جێبه‌جێكردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن خوێندكاران و مامۆستایانیشه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى خوێندكاران و بڕیاریانداوه 20 خوێندكار له هۆڵێكى وانه‌وتنه‌وه دابنرێن و رێژه‌ى قه‌ره‌باڵغى كه‌مبكه‌نه‌وه”.
سه‌رۆكى زانكۆى كه‌ركوك باسی له‌وه‌شكرد: “دڵنیاین له‌وه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى خوێندكاران و كه‌مكرنه‌وه‌ى رێژه‌كه‌یان له هۆڵه‌كانى وانه‌وتنه‌وه گرفتمان بۆ دروست ده‌كات، به‌ڵام هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وامى هه‌بێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









