سایلۆى كه‌لار له ته‌واوبوندایه و پێویستى به دامه‌زراندن هه‌یه

سایلۆی کەلار، وێنە: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
پرۆژه‌ى دروستكردنى سایلۆى كه‌لار 90 له سه‌دى كاره‌كانى ته‌واو بووه و تواناى هه‌ڵگرتنى 40 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه‌ى هه‌یه. به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان سایلۆكه خزمه‌تى به‌رچاو به ناوچه‌كه ده‌كات و پێویسته حكومه‌ت ستافى بۆ دابمه‌زرێنێت.
سەلام حەمید ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی سایلۆی كەلار به SNNی راگه‌یاند: دروستكردنى پرۆژه‌كه لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بەگوژمەی 20 ملیار و 500 ملیۆن دینار چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تائێستاش كاركردن لە پرۆژەكە بەردەوامە و 90 له سه‌دى كارەكانی تەواو بووە.
وتیشى: پرۆژەكە پێكهاتووە لە 16 شوێنی عەمباركردنی گەنم و دانه‌ویڵه كە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە و هەروەها پێنج كۆگای گەورە و سێ قەپان بۆ كێشكردنی گەنمی تێدا دروستكراوە، لەگەڵ رێگاسازی پرۆژەكە. پرۆژهكهبه شێوه‌یه‌كه كاركردنى و ئیدارەدانی بە سیستمێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو دەبێت.
شادیه حوسێن به‌رێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌یه پێشتر گرفتى بۆ دروستبوو، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكماندا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و گه‌رمیانیش ببێته خاوه‌ن سایلۆى خۆى كه پێویستیه‌كى زۆر گرنگه بۆ سنووره‌كه چونكه گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى كشتو‌كاڵى هه‌یه.
وتیشى: له ئێستادا كه كاره‌كانى ته‌واوبووه و تواناى هه‌ڵگرتنى 40 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى دانهویڵهى هه‌یه، هاوكات له ته‌نیشت سایلۆكهش ده‌توانن 40 هه‌زارى تر گهنمو جۆ وه‌ربگرن و به‌مشێوه‌یه‌ش گه‌رمیان گرفتى وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌ى نامێنێت.
شادیه حوسێن ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: پرۆژه‌كه ته‌واوبووه و چه‌ند كارێكى هونه‌رى ماوه و پێویسته حكومه‌ت ستافى تایبه‌ت له به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رى بۆ دابمه‌زرێنێت ئه‌و كات حكومه‌ت بڕیار ده‌دات ده‌بێته سایلۆیه‌كى سه‌ربه‌خۆ یان ده‌یبه‌ستێته‌وه به سایلۆكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانییه‌وه.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









