ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە میسر دەستبەسەربوون دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

هاووڵاتی عێراقی
SNN
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند: کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی میسڕ کە ژمارەیان 35 کەسە دەگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند: “پاش ئەوەی ژمارەیەک کۆچبەر ویستوویانە لە وڵاتی تورکیاوە بە رێگای ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسڕەوە دەستگیرکران و چەند هەفتەیەکە لەو وڵاتە دەسبەسەرن.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو: توانیویانە بڕیاری ئازادکردن بۆ سەرجەم پەنابەرە کوردەکان وەربگرن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە هەرێم.
باس لەوەشکراوە: بەم زووانە دەزگاکەیان کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە لە بەروار و کاتی گەڕانەوەیان ئاگاداردەکاتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









