داواكراوێك دواى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش كوژرا

ئاسایش
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى چه‌مچه‌ماڵ كه له لایه‌ن دادگاوه داواكراوه، ئاماده‌نه‌بووه خۆى راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان بكات و هه‌ڵاتووه بۆ ناوچه‌یه‌كى كه‌ركوك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش‌دا كوژرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له پۆلیسى كه‌ركوك وه‌ریگرتوون، “دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى چه‌مچه‌ماڵ كه له لایه‌ن دادگاوه داواكراوبووه له كاتێكدا هێزه‌كانى ئاسایش ویستویانه ده‌ستگیرى بكه‌ن هه‌ڵهاتووه”.
وتیشى “داواكراوه‌كه به ئۆتۆمبیلێكه‌وه توانیویه‌تى بگاته ناوچه‌ى شوانى سه‌ر به كه‌ركوك، به‌ڵام له‌و ناوچه‌یه‌و یه دیاریكراوى له نزیك گوندى پاپیلان له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆ ده‌ده‌رێت و داواى لێده‌كه‌ن خۆى راده‌ست بكات، بەڵام ئەو رەتی دەکاتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هاووڵاتییەکە تۆمه‌تباره‌كه ئاماده نابێت خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌كانى ئاسایشى بكات رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و ته‌قه ده‌كات له لایه‌ن هێزهكانیشهوه ته‌قه‌ى لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









