بۆكۆتاجار عێراق بڕی 320 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكات

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرزدا و پشكی كوردیش لەو قەرزە جێگەی نەكرایەوە، بەڵام بە گوێرەی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەم مانگەش بەغدا 320 ملیار دینار دەنێرێت و ئەوەش كۆتا جار دەبێت عێراق ئەو بڕە پارەیە بنێرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كە پێشتر واژووی لەسەركراوە عێراق دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 320 ملیار بۆ هەرێم بنێرێت، تا ئێستا دوو جار ئەو بڕە پارەیە نێردراوە بۆ ئەم مانگەش هەمان بڕ دەنێریت پاشان كۆتایی بە 320 ملیار دینارەكە دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژە یاسای قەرز بە زۆرینە و كەمینە پەسەند كراو شیعەكان و بەشێك لە سونەكان زۆرینە بوون و هاورشابوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی بەڵام لەسەر ئەو بابەتە نەگەیشتینە ئەنجامی كۆتایی و دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاساكە پەسەندكرا.
بە گوێرەی پرۆژەیاسی قەرز حكومەتی عێراق دەتوانێت بڕی 12 تریلیۆن قەرز بكات بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەران تا ئەو كاتەی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 پەسەند دەكرێت و لە بودجەی گشتی عێراقیش بۆ ساڵی 2021 دەبێت ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بێتە ئاراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









