كچانی سیروانی نوێ پاڵه‌وانی فوتساڵ چاویان له دووه‌م نازناوی خولی كوردستانه

تیپی فوتساڵی کچانی یانەی سیروانی نوێ
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كچانی یانه‌ی سیروانی نوێ پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی كوردستان، تینووی دووه‌م نازناوه و ته‌نیا به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی دووه‌م نازناوی خوله‌كه به‌شداری كێبڕكێكان ده‌كات.
تیپه‌كه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه مه‌شقه‌كانی به به‌شداری زۆربه‌ی یاریزانانی وه‌رزی رابردوو ده‌ستپێكردووه كه ته‌نیا یه‌ك یاریزان ریزی تیپه‌كه‌ی جێهێشتووه، راهێنه‌ر و یاریزانانیش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ئامانج له به‌شداریكردنیان له خوله‌كه به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوەکەیە.
عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌ری كچانی سیروانی نوێ وتی:” به‌دڵنیاییه‌وه كه تۆ ببیته پاڵه‌وان ئه‌بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو زیاتر خۆت ماندوو بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نازناوه‌كه بكه‌یت، بۆیه سیروانی نوێ هه‌میشه ژماره‌یه‌كی قورس بووه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، له‌به‌رئه‌وه خۆم و كچه‌كانیشم له هه‌ر شوێنێك یاریمان كردبێت ئامانجمان ته‌نیا ئه‌نجام بووه و رابردووش شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات.
راشیگه‌یاند:” ئه‌مساڵیش تیپه‌كه‌مان به‌پلانێكی به‌هێزتر و به‌كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاست به‌رزی وه‌رزی رابردوو ئاماده‌كاریمان كردووه، جگه له هێنانی گۆڵپارێز و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر یاریزانێكیش ریزی تیپه‌كه‌ی جێهێشتووه، له‌به‌رئه‌وه بۆ دووه‌م نازناو ده‌جه‌نگین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه نزیكه‌ی دوو مانگه ئاماده‌كاریمان بۆ خولی كوردستان كردووه، بۆ یه‌كه‌م یاری خوله‌كه‌ش خوێندنه‌وه‌ی باشمان بۆ تیپی به‌رامبه‌ر كردووه و ساڵی رابردووش چوارجار رووبه‌روویان بوینه‌ته‌وه و له سێ یاریدا براوه بووین و یاریه‌كیش یه‌كسان بووین”.
راهێنه‌ره‌كه‌ی فوتساڵی كچانی سیروانی نوێ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌یه تیپی لاوانمان هه‌یه كه زۆربه‌ی یاریزانه‌كانیان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی عێراق كراون ئه‌وه‌ش پاڵپشتییەکی به‌هێزه بۆ تیپه‌كه‌مان كه له‌یه‌كه‌م یاری خولی كوردستاندا به‌ئاستێكی به‌رز و ئه‌نجامێكی گه‌وره ده‌ركه‌وین و سێ خاڵ ئامانجی یه‌كه‌ممانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه ئاماده‌نه‌بوونی هانده‌ره دڵسۆزه‌كانمانن كه ساڵی رابردوو هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ بوون به پاڵه‌وانمان”.
بڕیاره له‌یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان سیروانی نوێ له هۆڵی ساڵح عه‌لی سبەی هەینی لە کاتژمێر 1:00 میوانداری كچانی چۆمان بكات.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









