یانەی ئه‌فرۆدێت دوو یاریزانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌هێنێته ریزه‌كانییه‌وه

کچانی ئەفرۆدێت
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كه گرنگی تایبه‌تی به یارییه جۆراوجۆره‌كانی كچان ده‌دات ،هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارێكه كه زۆرێك له یاریزانانی پارێزگاكانی تر روو له یانه‌كانی شاری سلێمانی بكه‌ن به‌هۆی ئاست به‌رزی و ئه‌نجامه گه‌وره‌كانیانه‌وه.
یانه‌ی ئهفردۆێت به‌شدار له خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی قورس بێت له خوله‌كه و پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێش سێ یاریزانی هێنایه ریزه‌كانییه‌وه كه یه‌كێكیان له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه كاروان زیره‌ك راهێنه‌ری كچانی فوتساڵی یانه‌ی ئه‌فرۆدێت رایگه‌یاند:” ئه‌مساڵ به‌پێچه‌وانه‌وه جیاوازه له‌ساڵانی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، ئه‌گه‌ر پێكهاتهكهشت هه‌موویان یاریزانه باشه‌كانی كوردستان بێت، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری تووشبوونی یاریزانێكی به‌هێزت به‌م په‌تایه هه‌موو پلانه‌كانمان لێتێكدهچێت و نا‌توانیت پێشبینی بكه‌ین، بۆیه ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانی ئاستی باشتر له تیپه‌كه‌م ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر پێكانی یاریزان و تووشبوونیان به كۆرۆنا نه‌یه‌ته به‌رده‌ممان”.
كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” پێم وایه ئه‌مساڵ تیپێكی جیاوازتر ده‌بینین له ساڵی رابردوو به‌هۆكاری ئاماده‌كارییه‌كی باش و هێنانی هه‌ریه‌ك له نیان وه‌لی و سندوس مه‌عروف له یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و تبارهك موهیهد یاریزانی یانه‌ی قووه‌جه‌وییه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌م تیپه‌مان له سه‌ره‌تاوه دروست كردووه، بۆیه هه‌موو كاتێك یانه‌ی ئه‌فرۆدێت ژماره‌یه‌كی قورس بووه له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان بیرچێت كه سه‌رجه‌م ستافی تیپه‌كه به‌خۆبه‌خش خزمه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش ئێمه و یانهكانیتری خولی كوردستان له‌یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه”.
بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان یانه‌ی ئه‌فرۆدێت پێكهاته‌كه‌ی به هێنانی دوو یاریزانی دووكان و دوو یاریزانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و یاریزانێكی قووه جه‌وییه به‌هێز كردووه و ته‌نیا یه‌ك یاریزانیش ریزی تیپه‌كه‌ی جێهێشتووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









