پەنابەرێکی خەڵکی سلێمانی لە ئیتاڵیا بەهۆی شەمەندەفەرەوە گیانیلەدەستدا

SNN
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە وڵاتی ئیتاڵیا تەرمی کەسێکی خەڵکی سلێمانی لەسەر هێڵێکی ئاسنین دۆزرایەوە، کە وا دەردەکەوێت شەمەندەفەرەکە کردبێتی بە ژێرەوە.
پۆلیسی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، ئەو کەسە کوردە و خەڵکی سلێمانییە، تەمەنی 44 ساڵە بەناوی (ب.ن)، لەساڵی 1999ەوە لە ئەوروپا نیشتەجێیە.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکە لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: “بەدواداچوونمان بۆ کەیسەکە کردووە، پۆلیسی ئەو وڵاتە گوماندەکات کەیسەکە خۆکوژی بێت و بەمەبەست خۆیهەڵدابێتە سەر هێڵی شەمەندەفەرەکە”.
دەشڵێت: “پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی، لەهەمان کاتدا شۆفێری شەمەندەفەرەکە دەڵێت هیچ شتێکی نەبینیووە”.
کەسوکاری ئەو کەسەی کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.
تا ئێستا بە چەند شەپۆلێک ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەرێم کۆچیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کردووە، بەهۆی خراپی رەوشیانەوە بەشێکیان لەسەر خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ هەرێم.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









