“ئێران 12 هێندە لە بڕی رێگەپێدراو زیاتر یۆرانیۆمی پیتاندووە”

SNN
ئاژانسی جيهانیی وزەی ئەتۆم رايگەياند: ئێران 12 هێندەی ئەو بڕەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی بۆی دياريکراوە، يۆرانيۆمی پيتێنراوی بەرهەمهیناوە.
ئاژانسی جيهانی وزەی ئەتۆم راپۆرتێکی لەبارەی پێشێلکارییەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناوەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئێران بە بڕی نزيکەی دوو هەزار و 105 کيلۆگرام يۆرانيۆمی عەمبارکراوی هەبووە، ئەو بڕە عەمبارەش لە مانگی تشرينی دووەمی ئەمساڵ بۆ نزيکەی دوو هەزار و 442 کيلۆگرام يۆرانيۆم زياديکردووە.
ئاژانسەکە چەند بەڵگەيەکی خستووەتە بەردەم ئەو وڵاتانەی ئەندامن تيايدا، هاوکات داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو بەڵگانەی لەبەردەستياندايە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، زيادکردنی بەرهەمهێنانی يۆرانيۆمی پيتێندراو لە ئێران لەدوای کشانەوەی ئەمريکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2018 دەستيپێکردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









