“ئەگەر هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا بكات مانگانە 900 ملیار دیناری دەستدەكەوێت”

غالب محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو بڕگەیەی كە پەیوەندی بە پشكی كوردەوە هەیە دەرفەتی زۆری بۆ گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ هێشتووەتەوە و ئەگەر هەرێم بەڕاستی نیازی ڕێككەوتنی هەبێت و نەوت ڕادەست بكات مانگانە 900 ملیار دیناری دەستدەكەوێت ئەوەش بە زیادەوە بەشی مووچە دەكات.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆران بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای قەرز بەجۆرێك لێكدانەوەی بۆ كرا كەسەرجەم یاساكە دژ بەكوردە، بەڵام ئەو بڕگەیەی كە پەیوەندی بە كوردەوە هەیە هێشتا دەرفەتی زۆری هێشتووەتەوە بۆ گفتوگۆكردن و رێككەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا و كۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام ئەگەر هەرێم هەر بە تەمابێت هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە بێ ڕادەستكردنی نەوت پارە لە بەغدا وەربگرێت ئەوە بوو بە ڕابردوو عێراق ئامادەیە كارێكی لەو شێوەیە بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا دوو ڕێگا لەبەردەم خەڵك و حكومەتی هەرێمدان، یان ئەوەیە حكومەتی هەرێم بۆ خۆی مووچەی فەرمانبەران دابینبكات و نەوت ڕادەست نەكات كە ئەمەی پێناكرێت، یاخود ئەوەیە بە ڕاستی نەوتەكەی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات و مووچەی فەرمانبەرانی دابینبکات، بە ڕادەستكردتی نەوتیش هەرێم مانگانە 900 ملیار دیناری دەستدەكەوێت و گرفتی دابەشكردن و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی نامێنێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ترسمان لەوەیە كە بۆ بودجەی گشتی 2021 هەمان سیناریۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕووبەڕوومان ببێتەوە و هەرێم ئامادەنەبێت نەوت و داهاتەكان ڕادەستی عێراق بكات، چونكە ئەزموونی ڕابردووی ئەوەی سەلماندووە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك پابەندبوونی خۆی بە ڕادەستی كردنی نەوت بە بەغدا نیشانداوە، بەڵام دواجار پابەند نەبووە گرفتەكان تا دێت قوڵ دەبنەوە و چارەسەركردنیشییان ئەستەم بووە ودواجاریش فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمن باجی ئەم هەڵانە دەدەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









