
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا
SNN
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا شانبەشانی ئەرمینیا دەوەستێتەوە راشیگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناگۆرنۆ قەرەباغ لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا پێشوازی لە نوێنەرانی ئەرمینیا کرد، بەڵێنی پێدان یارمەتی مرۆیی بۆ یەریڤان بنێرێت.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند فەڕەنسا بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا یارمەتی مرۆیی بۆ ئەرمینیا بنێرێت، هەروەها ماکرۆنیش ئاماژەی بەوەدا بەردەوام دەبێت لە هاریکارییە تەندروستییەکان لەگەڵ ئەرمینیادا، شاندێکی تەندروستیش ڕەوانەی ئەرمینیا دەکات، فەڕەنسا لەم کاتە قورسەدا لە پاڵ ئەرمینیادا دەوەستێت و هاوڕێیەتیە مێژووییەکەی لەگەڵیدا نوێ دەکاتەوە.
سێشەممەی رابردوو پاریس داوای کرد چارەسەرێکی سیاسیی هەمیشەیی بۆ ململانێکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بدۆزرێتەوە بەشێوەیەک ڕەوش و بارودۆخی دانیشتوانی ئەرمەنەکان لە ناگۆرنۆ قەرەباغ بپارێزێت و هەروەها ئەو دەیان هەزاران کەسەی کە بەهۆی ململانێکانەوە هەڵهاتوون بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
13كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









