کاریگەرییە ئابوورییەکانی کۆرۆنا تەنها بە ڤاکسینێک کۆتایی نایەت

SNN- هەڵکەوت سەروەت
پاش ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پشتیوانی جۆرە ڤاکسینێکی کرد کە بۆ چارەسەری کۆرۆنا دۆزراوەتەوە و ئاماژەیدا بە کۆتایی هاتنی ئەو پەتایە و کەمکردنەوەی حاڵەتی ترسناکی ڤایرۆسەکە و دابەزینی نرخی زێر، بەڵام ئابووریناسان پێیان وایە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر وڵاتان ماوەی چەندین ساڵی دەوێت.
بیلال رەئوف پسپۆری ئابووری بۆ SNNی ئاشکرای کرد: تەنیا هەواڵێکی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەرییەکی کاتی لەسەر نرخی زێر دروست کردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئیتر سەرمایەدارانی جیهان دەست دەکەن بە کاری پڕۆژە زەبەلاحەکان و کەمێک دووردەکەونەوە لە کڕینی زێر و زیاتر پارەکانیان لە بواری وەبەرهێنان بەکاردەهێنن.
وتیشی “تا کاتی کاریگەری ڤاکسینەکە و بڵاوبوونەوەی چارەسەرەکە لە جیهاندا بەرز و نزمی لە نرخی زێڕدا دەبینین و چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی جیهان بە هۆی کۆڤید 19 پلانی تۆکمە و درێژخایەنی دەوێت”.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە ماوەی نزیکەی ساڵێک دەبێت ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتییانی جیهان بێ کاربوون و کارگەیەکی زۆریش داخران و چەندین شوێن مایەپوچی خۆیان راگەیاند و ئابووریناسانیش پێیان وایە گەڕانەوەی جیهان بۆ باری پێشووی خۆی و دۆزینەوەی هەلی کار ماوەیەکی زۆری پێویستە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









