گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 15/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (15/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- دەبێت ئیسپانیا لە ئەڵمانیا بباتەوە.
- خولی نەتەوەکانی ئەوروپا:سویسرا 1-1 ئیسپانیا.
- رامۆس دوو لێدانی سزا لە دەست دەدات و جێرارد مۆرینۆ دێتە یاریگاوەو گۆڵی یەکسانبوونەوە دەکاتەوە.
- دەبێت تیپەکەی لویس ئینریکی لە یاریگای سڤییا لە ئەڵمانیا بباتەوە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە یاری کۆتایی دابنێت لە ساڵی داهاتوو.
- لویس ئینریکی دووپاتی دەکاتەوە دوای ئەوەی رامۆس دوو لێدانی سزای لە دەستدا، لێدانە سزاکانی داهاتوو جێبەجێ دەکات.

ئاس:
- سزای دوو هێندە.
- ئیسپانیا 1-1 سویسرا.
- ئیسپانیا بە گۆڵی جێرارد مۆرینۆ توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە بازل سەرەتا دواکەوت.
- رامۆس لە یاری ژمارە 177ی دوو لێدانی سزا لە دەست دەدات، پاش ئەوەی لە 25 لێدانی رابردووی توانیبووی گۆڵ بکات.
- لارۆخا یارییەکی قورس لە سڤییا بەرامبەر بە ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یاری کۆتایی دژی ئەڵمانیا.
- پاش 25 لێدانی راستەوخۆی سەرکەوتوو ، رامۆس دوو جار لێدانی سزا بەرامبەر بە سویسرا لە دەست دەدات.
- لارۆخا ئێستا پێویستی بە بردنەوە هەیە بەرامبەر بە ئەڵمانیا کە لە یاریگای سڤییا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بۆ گەیشتنی بە یاری کۆتایی ساڵی 2021.
- خافێر بۆرداسی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بەرشەلۆنە بێدەنگی دەشکێنێت و هەموو شتێک ئاشکرا دەکات.

سپۆرت:
- ئیریک گارسیا دەبێت لە هاویندا بگوازرێتەوەو لە زستان دەبێت پارەی بۆ قەرز بکرێت.
- یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە ئیریک گارسیای یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی، بەڵام مانچستەرسیتی داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
- یانەکە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، بەڵام نایەوێت ئەو بڕە پارەیە بەو یاریزانە بدات، چونکە لە هاویندا دەتوانێت بێبەرامبەر بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
- سویسرا 1-1 ئیسپانیا… ئیسپانیا دژی ئەڵمانیا یاری دەکات و رامۆس دوو لێدانی سزا لە دەست دەدات، ئێستا لارۆخا دەبێت براوە بێت بۆ ئەوەی بگاتە یاری کۆتایی.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









