ئەگەر هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە ڕێككەوتن دەبێت هەرێم چی بكات بۆ دابینكردنی مووچە؟

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەموو چاوەكان لەسەر ئەوەن كە بەغدا و هەولێر بگەنە ڕێككەوتن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و ڕادەستكردنی نەوت و بەشێك لەداهات بە بەغدا و لەبەرامبەریشدا ناردنی پشكی بودجەی هەرێم، بەڵام بە وتەی شارەزایانی بواری دارایی ئەگەر لەحاڵەتێكدا بەغدا و هەولێر نەگەیشتنە ڕێككەوتن هەرێم دەتوانێت بە چەند ڕێگایەك چارەسەری دۆخی دارایی خۆی بكات.
عوسمان محەمەد، شارەزا لەكاروباری دارایی و ئابووری بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجامدانی ڕێككەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆهەردوولا كارێكی لە پێشینەیە چونكە لەلایەك ئەم كابینەیەی (مستەفا كازمی) زۆر پێویستی بە ڕازیكردنی هەموو پێكهاتەكانی عێراق هەیە بۆ ئەوەی كێشەی بۆ دروست نەكەن و لەگەڵ ئەوەشدا كازمی بۆ خۆی بە نیازی پێكهێنانی لیستی هەڵبژردنە و چاویشی لەسەر دەنگە ناڕازییەكانی كوردە بۆیە نایەوێت دۆخێك بخوڵقێنێت هاووڵاتییانی هەرێم لەخۆی نیگەران بكات، لەلایكی دیكەشەوە حكومەتی هەرێم زیاتر لە (كازمی) پێویستی بە ڕێككەوتن هەیە چونكە دۆخی دارایی رێگەی پێنادات ئەم دۆخە هەروا بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەگەرەكان ئەوە دەردەخەن كە جگە لە ڕێككەوتن هیچ شتێكی دیكە لەبەردەم حكومەتی هەرێم نەماوە بۆ چارەسەركردنی دۆخی مووچە و ڕاستكردنەوەی ئەم دۆخە نالەبارە، بەڵام ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا هەر نەگەیشتنە ڕێككەوتن ئەوا هەرێم بە بێ دوودڵی دەبێت ڕاستەوخۆ دەستبۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە بكات بەبێ ئەوەی خاتری هیچ كەس و لایەن و گروپێكی سیاسی بگیرێت و كۆتایی بەو ناشەفافیەتە بهێندرێت كە لەسەرجەم كەرتەكان بەدیدەكرێت.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری جەختیشی لەوەكردەوە، یەكێكی دیكە لەو ڕێگایانەی كە لەبەردەم حكومەتی هەرێمە بۆ سوككردنی بارگرانی سەرشانی ئەوەیە كە جارێكیدیكە دەستبۆ ڕێكخستنەوەی مووچە بكاتەوەوەك ئەوەی ئەو 16 هەزار كەسەی كە خاوەن دوو مووچە بوون مووچەكانیان بڕدرا لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت یەكسانی لە دابەشكردنی مووچەش بگرێتە بەر بەجۆرێك ناكرێت كەسێك سێ ملیۆن مووچەی بێت و كەسێكیش 500 هەزار ئەم دووكەسە وەك یەك فەرمانبەربن بەڵام لە دوو وەزارەتی جیاوازن بۆیە حكومەتی هەرێم دەتوانێت زۆر ڕێگای دیكە بگرێتە بەر بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئەگەر بیەوێت و جدی بێت لەو بابەتەدا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








