موسەنا ئەمین “حكومەتی هەرێم زیاد لە قەبارەی خۆی بابەتی پرۆژەیاسای قەرزی گەورە كردووە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم زیاد لە قەبارەی خۆی بابەتی پرۆژەیاسای قەرزی گەورە كردووە لەكاتێكدا ئەو پرۆژە یاسایە دەرفەتی زۆرباشی هێشتووەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان هەردولادا و ناردنی پشكی هەرێم لەو قەرزەی عێراق دەیكات.
د. موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، گومانم لەوە نییە كە ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا لە پەرلەمانی عێراق سەرەتایەكە بۆ دەستپێكردنی گوشاری زیاتر لەسەر حكومەتی هەرێم لە داهاتوودا بەتایبەت لە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 بەڵام ئەوەش دەزانین كە حكومەتی هەرێم زیاد لە قەبارەی خۆی بابەتی پرۆژە یاسای قەرزی گەورەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت كۆی گشتی پرۆژەیاساكە لە دژی كورد بناسێنین چونكە لەو بڕگەیەی كە پەیوەندی بە پشكی كوردەوە هەیە دەرفەتی زۆرباشی تیادا هێڵدراوەتەوە كە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ بگەنە ڕێككەوتن و پشكی هەرێمیش لەو قەرزەی حكومەتی عێراق دەیكات دیاریی بكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی باسكرد: لە دەستووری عێراقدا شتێك نییە بەناوی بڕینی بودجەی هەرێم بۆیە ناتواندریت بودجەی هەریم ببردرێت بە پێی دەستوری عێراق، چونكە ئەوەی دەكەوێتە سەرشانی هەرێم دەبێت بینێرێت بۆ بەغدا ئەگەریش نەینێرێت وەك لە رابردوودا وابووە ئەوا حكومەتی عێراق لە پشكی هەرێم دەبڕێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەینێرێت لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەر ئەم سیاسەتە پەیڕەو كراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









