“له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بارێكى دیكه‌ى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه ره‌وانه‌ى به‌ریتانیا ده‌كرێت”

نمایشى به‌رهه‌مى هه‌نار له فێستیڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
كۆمپانیای هەناری هەڵەبجه بڕی 16 ته‌ن و 750 كیلۆ هەنارى گه‌یانده شاری بێرمینگهامی وڵاتى بەریتانیا، سه‌رپه‌رشتیارى كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت: “له دوو رۆژى داهاتوودا دوو ته‌نى دیكه هه‌نار ره‌وانه‌ى به‌ریتانیا ده‌كه‌ین”.
فەرەیدون نامدار، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای هەناری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “هەروەك پێشتر بڕیارماندا بوو كە لە هەوڵەكانمان به‌ردەوام دەبین بۆ هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی، سەركەوتووانە توانیمان بڕی 16 ته‌ن و 750 كیلۆ هەناری هەڵەبجە بگەیەنینە شاری بێرمینگهامی بەریتانیا كە ئەوەش بۆ یەكەمجارە بڕێكی وەها زۆر رەوانەی دەرەوە بكەین و بەسەركەوتووی بگاتە جێگەی مەبەست”.
وتیشى: “ئەو هەنارەی هەناردەی دەرەوەمان كردووە نزیكەی دوو هەفتەیە بەڕێوەیە و هەوڵەكەشمان لەڕێگەی كونسوڵگەری وڵاتی توركیا و بەریتانیا، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و عێراق توانیمان ئەو كارە بە ئەنجام بگەیەنین، هاوكات لە دوو رۆژی داهاتووشدا بارێكی دیكەی هەناری هەڵەبجە رەوانەی بەریتانیان دەكەینەوە”.
سەرپەرشتیاری كۆمپانیای هەناری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لە بەرنامە و پلانماندا هەیە كە هەناری هەڵەبجە رەوانەی ئەڵمانیا و وڵاتی قەتەریش بكەین، هاوكات بۆ ساڵانی داهاتووش هەوڵدەدەین بڕێكی زیاتر بۆ ژمارەیەكی زیاتری وڵاتانی دەرەوە بنیرێن، چونكە هەناری هەڵەبجە ساڵانە نزیك دەبێتەوە لە 40 هەزار ته‌ن ئەوەش بڕێكی زۆرە و بەشی هەناردەكردنیش دەكات”.
لە ماوەی رابردوودا بۆ یەكەمجار SNN له‌سه‌ر زارى فه‌ره‌یدون نامدارهوه ئاشكرایكرد، هەناری هەڵەبجە رەوانەی وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
4كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









