رامۆس بەم مەرجە ئامادەیی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیشاندا

سێرجیۆ رامۆس
SNN Sport
سێرجیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، لە ئێستادا لەگەڵ یانەی شاهانە لە گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و تا ئێستا بە فەرمی هەردوولا نەگەیشتوون بە رێککەوتن.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، سێرجیۆ رامۆس ئامادەیی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە نیشانداوە، بەڵام بۆ ماوەی دوو ساڵ و هەمان ئەو مووچەی پێبدرێت کە لە ئێستادا یانەکەی پێی دەدات.
بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید ئۆفەری پێشکەشی رامۆس کردووە بۆ ساڵێک نوێی بکاتەوە لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ ساڵێکی تر لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەکەی کە لە ئێستادا لە یانەی ریاڵ مەدرید وەریدەگرێت.
هەروەها رامۆس بەم مەرجەی یانەی ریاڵ مەدرید رازی بووە کە گرێبەستی بۆ ساڵێک نوێ بکرێتەوە لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ ساڵێکی تر، بەڵام بەو شێوەیە بێت بەشداریکردنی لە یارییەکان دیاریکراو بێت،بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی ئۆتۆماتیکی بۆ ساڵێکی تر نوێ بکاتەوە.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، رامۆس لە ئێستادا ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی شاهانە وەردەگرێت و گرێبەستی لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









