نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا و دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەکرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە بەشێك لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس لە گەیشتنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم و دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت بەڵام بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەكات هەتا ئەو 320 ملیار دینارە نەخرێتە سەر حسابی وەزارەتمان ناتوانین بڵێین بەغدا پارەكەی ناردووە و دەستبكەین بە دابەشكردنی مووچە.
پەروین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی لە لێدوانێكی تایبەتیدا بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی شەوی رابردوو وتەبێژی حكومەتی عێراق باسیی لێوەكرد لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ناردنی 320 ملیار دینارەكە تەواو یاسایی و دەستورییەو زۆر بە باشی بابەتەكەی ڕوونكردەوە كە دەبێت عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ باس لەوەكرا كە گوایە 320 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم كراوە، بەڵام ئێمە لە وەزارەتی دارایی ئاگاداری ئەو زانیارییانە نیین و هیچ پارەیەك نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی بۆیە هەتا بە فەرمی ئەو 320 ملیار دینارە نەخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی ناتوانین بڵێن بەغدا پارەكەی هەرێمی ناردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، هەركات بەغدا 320 ملیار دینارەكەی ڕەوانەی هەرێم كرد ئەوا ئێمەش بەو داهاتەی كە لەبەردەستماندایە دەستبە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكەین بۆ مانگی 10 بەبێ ئەوەی بزانین لێبڕین دەگاتە چەند.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









