لە دوو ڕۆژی پێشانگای هەنار لە هەولێر بەبەهای 100 ملیۆن دینار بەرهەمی جیاواز فرۆشراوە

فۆتۆ بڕیار محەمەد
SNN- بڕیار محەمەد
جوتیارە نموونەیەکەی هەڵبجە رایدەگەیەنێت داهاتی دوو ڕۆژی پێشانگای هەنار و بەرهەمە خۆماڵیەکانی شاری هەولێر نزیکەی 100 ملیۆن دینار بووە، پڕفرۆشترین، بەرهەمیش بەرهەمی هەناربووە.
ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەیەکەی هەڵبجە و سەرپەرشتیاری پێشانگای هەنار و بەرهەمە ناوخۆیەکانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: کۆی داهاتی دوو ڕۆژی پێشانگاکە نزیکەی 100مێیۆن دینار بووە و بارهەمەکانیش هەمە جۆر بووە نزیکەی 50 جووتیار و کەسایەتی بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردبوو.
وتیشی “ئەو بەرهەمانەی لە پێشانگاکە نمایشکرابوون بریتی بوون لە هەنار و روبەهەنار و چاو کەش و گوێز و ماش و برنج و بەرهەمی دیکەش، ئامانجی ئێمە تەنیا پەیداکردنی پارەنییە، بەڵکو ئامانجی سەرەکیمان خزمت کردنی خەڵکی شاری هەولێر و شارو شارۆچکەکانی دیکە هەرێمی کوردسان تا خەڵکی بزانن سود و تامی بەرهەمەکانی ناوخۆ چۆنە و چەند سود بەخشن”.
ئاماژەی باوەشکرد، ئەمە دووهەمین ساڵە ئەو پێشانگایە لەشاری هەولێر دەکەینەوە لە ساڵانی داهاتووش ئەو جۆرە پێشانگایانە بەبەرهەمی تازە و باشتر بەردەوامی دەبێت هیوادارین هاووڵاتییانیش بە کرینی بەرهەمەکانی جوتیارانی خۆماڵی زیاتر هانمان بدەن تا بەردەوامبین لەسەر کارەکانمان.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









