نەبوونی ساردكهرهوهى كشتوكاڵی گرفتی بۆ جوتیارانى دهشتى شارهزوور دروستكردووە

بێستانى شووتى له دهشتى شارهزوور | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بە وتەی جوتیاران و خاوەن بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بەهۆی ئەوەی ساردكهرهوهی تایبەت بە هەڵگرتنی بەروبوومی كشتوكاڵی زۆركەم یاخود هەرنین ناتوانن ئەو بەرهەمەی هەیانە لە وەرزە جیاوازەكاندا بیخەن بازاڕەوە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیش دەڵێت: كاری لە پێشینەمان دروستكردنی ساردكهرهوهی كشتوكاڵی دەبێت لەناوچە جیاوازەكاندا”.
محەمەد ڕۆستەم، یەكێك لە جوتیارانی دەشتی شارەزوور بە SNNی راگەیاند: “من خاوەنى 10 دۆنم زەوی كشتوكاڵیم، ساڵانە لە زەوییە كشتوكاڵییەكەمدا چەندین جۆری جیاواز لە بەروبوومی هاوینە دەچێنم بە تایبەت تەماتە و پەتاتە و كاڵەك و شوتی، بەڵام لەگەڵ پێگەیشتنی ئەو بەرهەمانەدا ناچارم هەمووی بەیەكجار و لە یەك كاتدا لەگەڵ جوتیارانی دیكە بخهیەنە بازاڕەوە، چونكە ئەگەر وانەكەین هیچ شوێنێك نییە بۆ هەڵگرتنیان دواجار خەسار دەبن، ئێمەش ناچارین بە نرخێكی هەرزان ساغیان بكەینەوە”.
وتیشى: “ئێمە چەندین ساڵە داوای دروستكردنی ساردكهرهوه دەكەین لە بەرپرسان و كەسانی بڕیار بەدەست، پێمان وتوون: ئەگەر دەتانەوێت خزمەتی جوتیار و كەرتی كشتوكاڵ بكەن ئەوا چەند ساردكهرهوهیەك دروستبكەن و بە پارە بەرهەمەكانمانى لێ وەربگرن بۆ ئەوەی ئێمەش سوودمان پێبگات و ئێوەش سوودمەند ببن، بەڵام كەس گوێ لە داواكارییەكانمان ناگرێت، بۆیە ناكرێت لە ناوچەیەكی وەك شارەزوور كە خاوەن دەشتێكی فراوانی كشتوكاڵییە هیچ ساردكهرهوهیەكی كشتوكاڵی تیادا نەبێت و لە پارێزگایەكی وەك هەڵەبجە تەنیا یەك ساردكهرهوهی ئەهلی تێدا بێت”.
لهوبارهیهوه حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو به SNNی راگهیاند: “ئێمە بە دروستكردنی ساردكهرهوه لە هەر ناوچەكی كوردستان بێت دەڵێین بونیاتنانی ژێرخانی كشتوكاڵی، چونكە لەو رێگەیەوە دەتوانین زیاتر پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ بدەین، بۆ ئەو مەبەستەش پێش ئەوەی قەیرانی دارایی دەستپێبكات، بە بڕی 500 ملیۆن دینار بەشێوەی قەرزی كشتوكاڵی 18 پرۆژەی دامەزراندنی ساردكهرهوهى كشتوكاڵیمان خستە بەرنامە و پلانی وەزارەتەكەمان، بەڵام قەیرانی دارایی پلانەكەی تێكداین، بۆیە ئێستاش كاری لە پێشینەمان هەر بۆ دامەزراندن و دروستكردنی ساردكهرهوهی كشتوكاڵییە”.
وتیشى: “كاتێك ئێمە ناتوانین ئەو كارە بكەین بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەوا بەردەوام هانی كەرتی تایبەتمانداوە كە ئامادەی هەموو ئاسانكارییەكین بۆ ئەوەی لە هەر ناوچەیەكی كوردستان بتوانن پرۆژەیەكی تایبەت بە كۆگا و ساردكهرهوهى كشتوكاڵی دابمەزرێنن، بۆیە ئێمە هاوڕاین لەگەڵ جوتیاران كە بەهۆی نەبوونی ساردكهرهوهوه ناتوانن بەرهەمەكانیان بۆ ماوەیەكی زیاتر و لە وەرزە جیاوازەكاندا بخەنە بازاڕەوە، بەڵام بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین ئەو گرفتە چارەسەر بكەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








