تۆپی دەستی سلێمانی پێنج یاریزانی یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌هێنێته ریزه‌كانییه‌وه

تۆپی دەستی یانەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
هه‌رچه‌نده وه‌رزی رابردوو یانه‌كه پێكهاته‌كه‌ی به‌چه‌ند یاریزانێك به‌هێز كردبوو به‌تایبه‌تی چه‌ند یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به‌ڵام به‌ده‌ست به‌تاڵی له خولی عێراق هاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ جارێكی‌تر به به‌هێزی خۆی كۆدهكاتهوەو تا ئێستا پێنج یاریزانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی هێناوەتە ریزەکانیەوە.
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی كه تاكه یانه‌ی كوردستانه له خولی نایابی عێراق، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خوله‌كه ده‌ستپێكردوو به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ش پێنج یاریزانی له یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گواسته‌وه ریزه‌كانییه‌وه کە بریتین لە عەلی وسام، حەیدەر حسێن، مورتەزا عەبدوڵوەهاب و مستەفا بەکر.
كه‌مال عه‌بدولواحید راهێنه‌ری تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند:” راسته ئه‌مساڵ خوله‌كه له بارودۆخێكی ناخۆشدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئێمه به‌هه‌مان ئامانجی ساڵی رابردوو به‌شداری خوله‌كه ده‌كه‌ین و ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ركابه‌ری یانه به‌هێزه‌كانی عێراق بكه‌ین”.
وتیشی:”ئێمه به پاڵپشتی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان پلانێكمان هه‌یه كه جگه له هێنانی یاریزانه‌كانی یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، پشت به توانای یاریزانه لاوه‌كانی خۆمان ببه‌ستین كه له قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان پێمان گه‌یاندوون، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه لاوانه‌ی یانه‌ی سلێمانی به‌رده‌وام بن و به‌شداری كێبڕكێكانی عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان بكه‌ن، له چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌گه‌نه ریزی هه‌ڵبژارده جۆراوجۆره‌كانی عێراق”.
به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو كه شاری سلێمانی به یه‌كێك له به‌هێزترین پارێزگاكانی تری عێراق دانراوه له‌یاری تۆپی ده‌ست، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، له ئێستادا ته‌نیا یانه‌ی سلێمانییه كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی به یاریه‌كه و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی ده‌دات.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









