
SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی سەندیكای زێڕنگەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت: “لە ئێستادا نرخی زێڕ دابەزیوە ئەو خەڵکەی پێشتر زێریان فرۆشتووە ئێستا جارێکی تر دێن و زێڕەكانیان دەكڕنەوە، پێشبینیش دەكرێت ساڵی داهاتوو زێڕ هێشتا دابەزینی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت،لە ئێستادا نرخی زێر نزیكەی 80 ئۆنسە دابەزیوە”.
هەندرێن وەرتی وتەبێژی سەندیكای زێڕنگەرانی كوردستان بە SNNی راگەیاتد: “بەهۆی ئەو ناسەقامگیریەی لە جیهان هاتۆتە ئاراوە نرخی زێڕ بەردەوامە لە گۆڕان و ئەمرۆش دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینوە، بەشێوەیەك بۆ هەر مسقاڵێك زیار نزیكەی 80 ئۆنسە دابەزیوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئێستا هاووڵاتیان زێڕ نافرۆشنەوە زیاتر دێنە بازار زێڕ دەكڕنەوە ئەمەش كەمێك بازاڕەكەی سستكردۆتەوە”.
وتیشی: “بەپێی ئەو پێشبینیانەی من هەمە و بەهۆی ئاڵوگۆڕی لە پۆستی سەرۆكی ئەمریكا لە سەرەتایی ساڵی داهاتوو نرخی زێڕ کەمێکی تر بەهاكەی لەدەستدەدات و دواتر ئەو كات نرخەكەی بە جێگری بۆماوەیەك دەمێنێتەوە”.
سەبارەت بە بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەمەودوا نابێت لە فڕۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانی و بەسڕە كاری ھاوردە و ھەناردەی زێڕ ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بەوەكرد، “ئێمە پێمانوایە ئەو بڕیارە وێڕای ئەوەی زیان لە داھاتی فرۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان دەدات، زیانیشی بۆ زێڕنگەر و هاووڵاتیان دەبێت كە بە نرخی گرانتر زێر بكڕن و بە ھەرزانتر بیفرۆشن چونكە خەرجی زۆری دەوێت تا دەگاتە بەغدا بەدەر لەوەش گەرەنتی ئاسایش و گەیشتنیشی كەمترە”.
بەپێی ئامارەكانی سەندیكای زێڕنگەران نزیكەی هەزار و 700 زێڕنگەر لە هەرێمی كوردستان هەیە و بە وتەی هەندرێن وەرتێ ئەگەر ئەو دۆخە تا ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت، ئەوا پێشبینی دەكرێت بەشێك لە زێڕنگەران واز لە پیشەكانیان بهێنن .
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









