له سه‌عدییه ئاواره عه‌ره‌به‌كان گه‌ڕانه‌وه و كورده‌كانیش به یه‌كجارى ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه

ئاوارەکانی سەعدیە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندیدا لەسه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى دوا قۆناغى ئاواره‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سه‌عدییه كه ژماره‌یان 800 خێزانه.
ئه‌حمه‌د زه‌رگووشى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه بهSNNى راگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر دوا قۆناغى ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان كه ژماره‌یان بریتین له 800 خێزان و هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێكى زۆریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زیدێ خۆیان.
وتیشى: “ئه‌وانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه له كه‌مپه‌كانى خانه‌قین، گه‌رمیان، مه‌نده‌لى، باقووبه بوون كه پێشتر له‌كاتى داگیركردنى ناوچه‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵى 2014 ئاواره‌بوون و له‌و ناوچانه له كه‌مپه‌كان جێگیركران”.
ئه‌حمه‌د زه‌رگووشى باسیشى له‌وه‌كرد، ناحیه‌ى سه‌عدییه‌ى سه‌ربه قه‌زاى خانه‌قین بریتییه له نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار خێزان، له‌و رێژه‌یه نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زارى گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌ك هه‌زار خێزانیش ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه واتا خۆیان نایانه‌وێت بگەڕێنه‌وه ناوچه‌كه ئه‌وانه‌ش زۆربه‌یان كوردن.
دواى شه‌ش ساڵ ئه‌مڕۆ دۆسیه‌ى ئاواره‌كانى سه‌عدییه كۆتایی هات و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى ناوچه‌كه زۆربه‌یان گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان، به‌ڵام به پێى ئاماره‌كان زۆربه‌ى كورده‌كان نه‌هاتوونه‌ته‌وه به وته‌ى بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه رێژه‌ى كورد له 30 له سه‌ده‌وه بۆ 10 له سه‌د له سه‌عدییه كه‌میكردووه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









